شبكة لالش الاعلامية

هندرێن محەمەد:فەرمان بگه‌هتە كۆمسیۆنێ،ئامادەينه‌ بۆ ریفراندۆمێ

هندرێن محەمەد:فەرمان بگه‌هتە كۆمسیۆنێ،ئامادەينه‌ بۆ ریفراندۆمێ ImageThumb (1)

تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێ

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان هیچ پەیوەندییەكی بە پرۆسەی بایۆمەترییەوە نییە؛ کەینێ بۆ ریفراندۆم بە فەرمی داوامان لێ كرا، ئەوە شەو و ڕۆژ دەدەینە دەم یەكەوە و، خۆمان گورجەوە دەکەین، هندرێن محەمەد وای گوت.

(هندرێن محەمەدساڵح) سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: “کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان هیچ پەیوەندییەكی بە پرۆسەی بایۆمەترییەوە نییە؛ دیارە ئێستا بایۆمەترییەکە خەریکە دەکرێت؛ بەغدا بۆ ئەو کارە پرسی پێمان نەکردووە؛ ئەو خۆوڵاتیانەی بەشدار دەبن لەو پرۆسەکەكدا هیچ سوودێکی لێ وەرناگرن بۆ هەڵبژاردنەكان، تەنیا بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق بەكار دێت.”

هندرێن محەمەد گوتیشی: “هێشتا كاربەدەستانی هەرێم بە فەرمی باسی ڕیفراندۆمیان لەگەڵماندا نەكردووە؛ هەر كاتێك فەرمانمان پێ كرا، ئەوە كۆمسیۆنی هەرێم دەستبەكار دەبێت؛ کەینێ بە فەرمی داوامان لێ كرا، ئەوە شەو و ڕۆژ دەدەینە دەم یەكەوە و، خۆمان گورجەوە دەکەین.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارتی و ئێكه‌تی دوپاتی ل رێككه‌فتنا ستراتیجییا ناڤبه‌را خوه‌ دا كرن

Lalish Duhok

حكومه‌تا هه‌رێمێ: ته‌كه‌زيێ ل سه‌ر گرنگيا هه‌ماهه‌نگيێ بۆ به‌رسينگگرتنا تيرۆرێ دكه‌ين

Lalish Duhok

وەزارەتا پەروەردێ بریاره‌كا نوو ده‌ربارەی تاقیكرنان دده‌ت

Lalish Duhok