شبكة لالش الاعلامية

پلنگه‌ك ئافرەته‌كێ دخۆت وئێكا دى بريندار دكت

 پلنگه‌ك ئافرەته‌كێ دخۆت وئێكا دى بريندار دكت

باسنيۆز:158b51f1d2cf0f1d95347f396cbb2b65_L

لە باخچەی ئاژەڵانی شاری پەکینی پایتەختی چین، پڵنگێک ھێرش دەکاتە سەر ئافرەتێک و دەیخوات، ئافرەتێکی دیکەش بریندار دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24/7/2016، ماڵپەڕە چینییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە دوێنێ شەممە دوو ئافرەت بە مەبەستی گەڕان و بەسەربردنی کاتی پشوو، ڕوویان لە باخچەی ئاژەڵان کردبوو، لە ڕێگەدا و لە ناو ئۆتۆمبێلەکە دەبێتە شەڕیان و شۆفێرەکە ناچار دەبێت ئۆتۆمبێڵەکە ڕابگرێت، لەگەڵ دابەزینی یەکێک لە ئافرەتەکان، پڵنگێک لە باخچەکەدا ھێرشی دەکاتە سەر و بەشێکی جەستەی دەخوات و ھەروەھا ئافرەتەکەی دیکەش بریندار دەکات، جگە لەو دوو ئافرەتە، شوفێر و منداڵێکیش لەو شوێنە بوونە، بەڵام بە سەلامەتی لە ڕووداوەکە دەرچوون.

باخچەی ئاژەڵانی پەکین، بە یەکێک لە ھەرە گەورەترین باخەچەکانی ئاژەڵان لە جیھاندا ھەژمار دەکرێت، کە خەڵک بە ئۆتۆمبێڵ بەناویدا دەگەڕێن و ئاژەڵەکانیش ئازادن.

5

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شیره‌كێ ژیێ وى 900 سال هاته‌ دیتن

Lalish Duhok

تووتییه‌كى كامیره‌يه‌ك دزى 

Lalish Duhok

له‌ دیمه‌نێكی نامۆدا باڵنده‌یه‌ك خۆی ده‌گۆڕێت و ده‌بێت به‌ دار ! نــوێ بایدن: سزای توند به‌سه‌ر ڕووسیا ده‌سه‌پێنین و ده‌یكه‌ینه‌ وڵاتێكی په‌راوێزخراو له‌ جیهاندا بایدن: ڕێككه‌وتووین سزای وێرانكه‌ر به‌سه‌ر ڕووسیا بسه‌پێنین به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا واده‌ی كه‌وتنی شاری كیێف دیاری ده‌كه‌ن کوردستان TV ٨ کاتژمێر لەمەوپێش کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (135 وشە) 100% له‌گرته‌ ڤیدیۆییه‌كی ده‌گمه‌ن و نامۆدا، كه‌ له‌ چه‌ندین ماڵپه‌ر و تۆره‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ،ده‌رده‌كه‌وێت باڵنده‌یه‌ك توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ شێوه‌ی خۆی بگۆرێت ببێته‌ پارچه‌یه‌ك له‌ دار . له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا باڵنده‌یه‌كی ده‌گمه‌ن ده‌رده‌كه‌وێت ، كه‌ هاوشێوه‌ی نییه‌ و تا ئێستا كه‌س ناوی راسته‌ قینه‌ی نازانێت ، یه‌كێكه‌ له‌و باڵندانه‌ سه‌یرانانه‌ی كه‌ نامۆترین فێڵ به‌كار ده‌هێنێت بۆ گۆڕینی شێوه‌ی خۆی . به‌پێی ماڵپه‌ری ” thedodo ” زۆر به‌زه‌حمه‌ت ئه‌م جۆره‌ باڵندانه‌ ده‌دۆزرێنه‌وه‌ ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ نێوان لق و پۆپی داره‌كان خۆی ده‌شارێته‌وه‌و شێوه‌ی خۆی وه‌كو به‌شێك له‌ داره‌كه‌ لێ ده‌كات ، به‌جۆرێك زۆر به‌ زه‌حمه‌ت له‌ داره‌كه‌ جیا ده‌كرێته‌وه‌. ئه‌م باڵنده‌ چه‌ندین نازناوی هه‌یه‌ وه‌كو “ده‌می بۆق” درێژی مێنییه‌كه‌ی 34 سانتیمه‌تره‌ نێرینه‌كه‌شی 53 سانتیمه‌تره‌ كێشی 680 گرامه‌ ره‌نگی توكه‌كه‌شی له‌نێوان خۆڵه‌مێشی و سپی و ره‌ش و سوور دایه‌ كه‌ هاوكارێكی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێو داره‌كه‌ حه‌شار بدات. ئا- كامران ژێده‌ر- لوبنان

Lalish Duhok