شبكة لالش الاعلامية

“هه‌رێم و كه‌ركووك دكارن هه‌لبژارتنێ بۆ ئه‌نجوومه‌نێ پارێزگه‌ها كه‌ركووكێ بكن”

“هه‌رێم و كه‌ركووك دكارن هه‌لبژارتنێ بۆ ئه‌نجوومه‌نێ پارێزگه‌ها كه‌ركووكێ بكن”

كه‌ركووك-KDP.info-ImageThumb (2)

پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك پێی وایه‌، بێبه‌شكردنی كه‌ركووك له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان زیانی گه‌وره‌ی بۆ كه‌ركووك هه‌بووه‌ ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا رێككه‌وتن بكه‌ن ده‌توانن له‌گه‌ڵا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیش بكرێت.

(عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “زه‌رووره‌ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بكرێت و ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركووك زیانی گه‌وره‌ی به‌ كه‌ركووكیه‌كان گه‌یاندووه‌، چونكه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌ یاسای ژماره‌ 21ی ساڵی 2008 هاتووه‌، كه‌ركووكی لێی به‌ده‌ر كراوه‌، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كیش نه‌یتوانی وه‌ك خۆی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌كاربێنی و كاره‌كانی ئه‌نجامبدات، كۆمسیۆنا باڵاش به‌پێی یاسا كه‌ركووكی لابردووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ یاساكه‌ لابدرێت و له‌ رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ یاساكه‌ هه‌مواربكرێته‌وه‌.

(مسته‌فا) گوتیشی: “تا ئه‌مرۆ مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێنه‌كراوه‌ و كه‌ركووك له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا بێبه‌شكراوه‌ له‌ و هه‌ڵبژاردنانه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌ڕووی ئیداریه‌وه‌ پارێزگای كه‌ركووك سه‌ربه‌ حكوومه‌تی فیدڕاڵه‌، هه‌رێمیش ناتوانێ له‌گه‌ڵا پارێزگاكانی خۆی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بكات، ته‌نیا له‌ حاڵه‌تێكدا نه‌بێت، حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك پێكه‌وه‌ بڕیاربده‌ن، ئه‌وكات ده‌كرێ له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌ كه‌ركووكیش هه‌ڵبژاردن بكرێت.

پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك ده‌شڵێت، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، پێویسته‌ كورد له‌ به‌غدا یه‌ك ده‌نگبێت و فشار بخاته‌ سه‌ر په‌رله‌مانی عێراق یاسایه‌ك ده‌ربكات و رێگه‌بدرێت هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بكرێت، چونكه‌ تا په‌رله‌مان یاساكه‌ نه‌گۆڕێت كۆمسیۆن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه‌ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌ڕێوه‌ببات

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مووچێ چەند وەزارەت و ده‌سته‌يان دێ ئێته‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

شاره‌زایه‌كێ كه‌شناسیێ: زڤستانا ئەڤساڵه‌ دێ یا سار و جیاواز بت

Lalish Duhok

بریارا ڤه‌گوهاستنا 450 خێزانين ئه‌رەب بۆ دەشتا نەینەوا هاته‌ دان

Lalish Duhok