شبكة لالش الاعلامية

نێزیکی 900 كه‌س ژبه‌ر زریانا ماسیۆو گیانێ خۆ ژ دەست دان

نێزیکی 900 كه‌س ژبه‌ر زریانا ماسیۆو گیانێ خۆ ژ دەست دان

خه‌ندان88102016_zreeeannn75578jjk

ئەو زریانە بەهێزەی ناوەڕاست‌و باکوری کیشوەری ئەمەریکای گرتووەتەوە لەوڵاتی هایتی 877 کەسی کوشتووەو ئێستا بە چڕی چەند ویلایەتێکی ئەمەریکای گرتوەتەوە.

لەسەرەتای دەستپێکردنی زریانی ماسیۆ لەوڵاتی هایتی کە هەژارترین وڵاتی کیشوەری ئەمەریکایە، 877 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە جگە لەوەی دەیان هەزار هاوڵاتیش ماڵ‌و حاڵی خۆیان جێهێشتووە. بەپێی رۆیتەرز.

دوابەدوای هایتیش زریانەکە بەرەو کەناراوەکانی ئەمەریکا هەڵکشاو هەریەک لەویلایەتەکانی فلۆریداو جۆرجیا کارۆلینای باکورو باشوری گرتەوە.

بەو هۆیەشەوە باراک ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا باری نائاسایی لەویلایەتی فلۆریدا راگەیاند.
لەلایەکی تریشەوە بەرپرسانی ویلایەتەکانی فلۆریدا، جۆرجیا، کارۆلینای باشور، کارۆلینای باکور باری لەناکاویان راگەیاندووە و زیاد لە 2 ملیۆن دانیشتووی ویلایەتەکانی فلۆریدا و کارۆلینای باشور فەرمانی چۆڵکردنی ناوچەکانیان پێدراوە. 

تا ئێستا لەئەمەریکا 4 کەس بەهۆی زریانەکەوە گیانیان لەدەستداوەو لەرۆژانی نێوان چوارشەممە تا ئەمڕۆ لانی کەم 4500 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاوەتەوەو میدیاكانی ناوخۆی ئەمریكاش باسلەوەدەكەن بەهۆی زریانەكەوە 300 هەزار كەس تەزوی كارەبایان لێبڕاوە.

دوێنی سەنتەری كەش‌و هەوای نیشتمانی ئەمریكا، رایگەیاند خێرایی زریانەكە گەیشتۆتە 220 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكداو باوبارانێكی زۆری لەگەڵدایە، پێشبینیدەكرێت لەماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا خێرایی زریانەكە كەم ببێتەوە كە بەپێی وتەی بەرپرسانی كەشناسی ئەمریكا لەماوەی 118 ساڵی رابردوودا فلۆریدا زریانی لەو شێوەیە نەیگرتۆتەوەو پێشبینی دەكەن كارەساتی لێبكەوێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆک بارزانی په‌یامه‌ك ده‌رباره‌ی بارودۆخێ سیاسی يێ هەرێما کوردستان راگه‌هاند

Lalish Duhok

کوشتن و ره‌ڤاندن و تالانێ درێژی هەیە؛ خەلک کەرکووکێ بجێدهێلن

Lalish Duhok

ئه‌مریكا لبه‌ره‌ هێزێن خۆ ژ گه‌یاره‌ ڤه‌گوهێزته‌ ئه‌نبار

Lalish Duhok