عه‌بادی:ل ڤان نێزیكان ئۆپه‌راسیۆنا حه‌ویجه دێ ده‌ست پێكت
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند بێ جیاوازی به‌رگری له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت به ئاشتی له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان بژین و ده‌ستێوه‌ردانی كاروباری هیچ وڵاتێك ناكه‌ین و ناشمانه‌وێت هیچ ووڵاتێك ده‌ستێوه‌ردانی عێراق بكات.
لێدوانی عه‌بادی له‌گه‌ل به‌رپرسانی سه‌ربازی و ئه‌منی له باشووری كه‌ركوك هات، پێش ئه‌وه‌ی كه سه‌ردانی سه‌نته‌ری شاری كه‌ركوك بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆ ببێته‌وه.
عه‌بادی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد و له یه‌كه‌م وێستگه‌دا سه‌ردانی به‌ره‌كانی جه‌نگ و ناوچه‌كانی باشووری كه‌ركوك و مه‌كته‌بی خالید و گوندی به‌شیری كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاند به‌م نزیكانه دانیشتوانی ناوچه‌كانی حه‌ویجه، ریاز و ره‌شاد له ده‌ست تیرۆریستانی داعش رزگار ده‌كه‌ین.
ئه‌وه به یه‌كه‌م سه‌ردانی عه‌بادی بۆ كه‌ركوك ئه‌ژمار ده‌كرێت كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ و قه‌زای حه‌ویجه له كه‌ركوك.
عه‌بادی له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا گوتی له سه‌ركه‌وتنی كۆتایی نزیك بووینه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركوك له‌كاتی گه‌یشتنی عه‌بادی رایگه‌یاند پرسی نه‌وت، كۆنترۆڵكردنه‌وی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش و شایسته داراییه‌كانی كه‌ركوك، هه‌ڵبژاردن، ئاواره‌كان و مامۆستایان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی عه‌بادی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كه‌ركوك ده‌بێت.
له لایه‌كی تره‌وه، نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند عه‌بادی ئه‌مڕۆ یه‌كه سه‌ربازییه‌كان به‌سه‌ر كرده‌وه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌منی و سه‌ربازی له كه‌ركوك كۆ بووه‌وه.
عه‌بادی له وته‌كه‌یدا پێداگری لسه‌ر یه‌كێتی پێكهاته‌كانی عێراق كرد و رایگه‌یاند له پێناو رزگاری مرۆڤ ده‌جه‌نگن و سه‌رسورمانی خۆیشی له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه ده‌ربڕی كه ئاسته‌نگ ده‌خه‌نه به‌رده‌م رزگاركردنی شاره‌كانی عێراق به‌تایبه‌تی و راشیگه‌یاند له سه‌ركه‌وتنی كۆتایی نزیك بووینه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی كه عه‌بادی له قسه‌كانیدا به روونی باسی لێوه نه‌كرد ره‌وشی ئاواره‌كانی پاریزگای كه‌ركوك بوو كه رۆژانه خه‌ڵك له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش را ده‌كه‌ن و په‌نای خۆیان بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه دێنن و مه‌ترسی ئه‌وه‌شی هه‌یه كه داعش دانیشتوانانی حه‌ویجه و ناحییه‌كانی وه‌ك قه‌ڵغانێكی مرۆیی به‌كار بێنێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
