سەرۆكایەتیا هەرێما كوردستانێ ب توندی بهرسڤا سەركردەیەكێ شیعى ددهت
وشه
گوتەبێژی رەسمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا وەڵامی سەركردەیەكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق دایەوە، كە هەڕەشەی لە هەرێمی كوردستان كردبوو، لە وەڵامدا گوتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەڵێ، لە مێژوودا نموونە زۆرن و سەدام و داعشیش باشترین نموونەن كە لە چیا سەركەشەكانی كوردستان تێكشكێنران.
گوتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ژمارەیەك لە دەزگەكانی ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێدوانێكیان بڵاوكردەوە گوایە باقر جەبر سۆلاغ لە وتارێكدا بەناونیشانی “قادمون یا بعشیە” هەڕەشەی لە هێزی پێشمەرگە كردووە و تێیدا لە وەڵامی لێدوانی هەندێك كەس لەبارەی مانەوەی پێشمەرگە لەو ناوچانە بەدەستی ئەوان ڕزگاركراوە و دەڵێ ” ئێمە ئێستە سوپایەكی بەهێز و حەشدی شەعبی بەهێزمان هەیە و هیچ سنوور و تەگەرەیەك نایانوەستێنێت”.
گوتەبێژەیەكەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەڵێ، بەداخەوە سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند رۆژێك بەسەر ئەو قسانەی كە بەناوی ئەو سەركردەیەی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراقەوە كە پێوەندی مێژوویی و دێرین و تێكۆشەرانە بەیەكەوەمان گرێ دەدا بڵاوكرایەوە، هیچ لێدوانێكمان بۆ بەدرۆخستنەوەی ئەم لێدوانە لەمبارەیەوە نەبینی، ئەگەر هەواڵەكەش ڕاست دەرچوو و ئەم لێدوانە لەسەر زاری ئەو بەڕێزە بڵاوكراوەتەوە، ئێمە دووپات لەسەر پێوەندی مێژوویی و دێرینی نێوانمان دەكەینەوە و ئەگەری هێزی پێشمەرگە و ئازایەتی ئەو هێزانە نەبووایە، هێزە عێراقییەكان بە تەنیا نەیان دەتوانی ئەو سەركەوتنانەی ئەمڕۆ دەبینرێن تۆمار بكات، هێزی پێشمەرگە لەو هەڵمەتەدا توانی هێڵەكانی پێشەوەی بەرگری تیرۆریستانی داعش تێكبشكێنێت و وای كرد هەڵمەتی قادمون یا نینوی بەردەوام بێت.
ئومێد سەباح گوتەبێژی رەسمی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئاماژەی داوە، ئەگەر خاوەنی ئەم لێدوانە دەیەوێ بەوه هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕێكی زاڵمانە بكات ، ئێمە دووپات دەكەینەوە لە مێژووی خۆمان دا نموونەی زۆرمان لەو بابەتانەدا بینی و زۆر دوور نییە ، ئەوەتا مێژوو شایەدی نموونەی سەددام حوسێن و چەكە كۆكوژەكانی و جبەخانەكانیەتی ، لە دوای ئەویش ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كە وەحشیگەری و هێزی زۆر لە سەددام زیاترە و هەمووشیان لە چیا سەركەشەكانی كوردستان تێكشكێنران.
روونی كردووەتەوە كە گەلی ئێمە بەرگری لە شارستانیەت و مرۆڤایەتی دەكات و هەر كەسێك بیەوێ بەختی خۆی لەگەڵمان تاقی بكاتەوە دووپاتی دەكەینەوە كە چیا سەركەشەكانمان هێشتا لە شوێنی خۆیاندا ماون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
