عه‌بادی: سه‌ركه‌فتنا داويێ ل مووسلێ نێزیكه
خه‌ندان
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند، به‌ڵێنی رزگاركردنی كۆتایی و سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌ی له موسڵ نزیكبووه‌ته‌وه‌و هێزه‌كانیان له پێشڕه‌ویدان بۆ رزگاركردنی شاره‌كه.
عه‌بادی كه هاوكات فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه ئه‌مڕۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هێزه‌كانیان پلانی سه‌ره‌كی پاككردنه‌وه‌ی به‌ری چه‌پی موسڵیان جێبه‌جێكرده‌وه له‌چه‌ندین میحوه‌ره‌وه‌و ناوه‌ندی شاره‌كه‌یان رزگاركردووه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، له ئێستادا هێزه‌كانیان له‌هه‌وڵدان بۆ رزگاركردنی ئه‌و ناوچه كه‌مانه‌ی له‌میحوه‌ری باكور ماون وه‌كو ناوچه دارستانه چڕه‌كان و كۆشكه‌كان و به‌به‌هێزی كارده‌كه‌ن به ئاڕاسته‌ی رزگاركردنی ته‌واوه‌ی به‌شی راستى موسڵ.
تالیب شغاتی سه‌رۆكی ده‌زگای دژه تیرۆری عیراق ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، هێزه‌كانییان توانیویانه ته‌واوی ناوچه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵ كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه.
عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هێزه‌كانیان به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وییه‌كانیان بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌واوه‌تی پلانی رزگاركردنی موسڵ.
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ڕۆژی 29ی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو، له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی به‌شی چه‌پی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵه‌وه قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان له ژێر ده‌ستی داعش ده‌ستپێكردو له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووش‌دا توانیویانه چه‌ند گه‌ڕه‌كێك له‌و به‌شه‌ی شاره‌كه كۆنترۆڵبكه‌نه‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له 17ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو به‌به‌شداری چوار هه‌زار پێشمه‌رگه له‌سێ میحوه‌ره‌وه ده‌ستیپێكردوو، له ده‌ورووبه‌ری شاره‌كه‌وه چه‌ندین ناوچه‌یان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌و ڕێگایان بۆ هێزه‌عێراقیه‌كان كرده‌وه ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بكه‌ن.
له‌سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ-ه‌وه تائێستا 600 گوند و شارۆچكه و گه‌ڕه‌ك به‌هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه‌و له داعش پاككراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئامارێكی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
