شبكة لالش الاعلامية

ته‌مه‌نێ وێ 105 ساله‌ و ناڤێ هه‌ر 65 نه‌ڤيان ل بيرێ ماينه‌

ته‌مه‌نێ وێ 105 ساله‌ و ناڤێ هه‌ر 65 نه‌ڤيان ل بيرێ ماينه‌ 
وشه‌:18120171213800_105sall
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه‌ رۆژنامه‌ی میترۆی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، لیوسینا ئێدج، ناوی ئه‌و خانمه‌یه‌ كه‌ ئه‌م مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ره‌ ته‌مه‌نی بووه‌ به‌ 105 ساڵ و نیشته‌جێی ناوچه‌ی دیڤۆنی به‌ریتانیایه‌.
ئه‌و خانمه‌ زیاتر حه‌ز به‌ كورتكراوه‌ی ناوه‌كه‌ی ده‌كات و پێی خۆشه‌ به‌ “لووسی” بانگ بكرێت، ئه‌و خۆی پێنج منداڵی هه‌یه‌ و 18 نه‌وه‌شی له‌ منداڵه‌كانیه‌وه‌ هه‌یه‌، 27 منداڵی نه‌وه‌شی له‌ نه‌وه‌كانییه‌وه‌ هه‌یه‌ و له‌وانیشه‌وه‌ شه‌ش نه‌وه‌ی نه‌وه‌ی هه‌یه‌، كه‌ كۆی ئه‌مه‌ش ده‌كاته‌ 56 كه‌س و ناوی هه‌ر هه‌موویان به‌ ته‌واوه‌تی ده‌زانێت و بیری نه‌چووه‌ته‌وه‌.
كچێكی ئه‌و خانمه‌ ته‌مه‌ن 105 ساڵه‌ كه‌ خۆی ته‌مه‌نی 81 ساڵه‌، له‌ وه‌سفكردنی دایكیدا رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هێشتا به‌ ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه‌ ژیانی به‌سه‌ر ده‌بات و یاده‌وه‌ریشی زۆر به‌هێزه‌، بگره‌ یاده‌وه‌ریی ئه‌و له‌ هی ئه‌م وردتره‌.
كچه‌كه‌ی داپیره‌ لووسی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات كه‌ دوای مردنی باوكی، دایكی ماوه‌ی 38 ساڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ژی و ئه‌و له‌ كاروباری ماڵه‌وه‌ یارمه‌تی ده‌دات، ئه‌مه‌ش به‌ هۆی ئه‌وه‌ی داپیره‌ لووسی له‌ ئێسته‌دا چاوی كز بووه‌ و توانای بینینی كه‌م بووه‌، به‌ڵام هێشتا ناوی هه‌موو منداڵ و نه‌وه‌كانی ده‌زانێت، بگره‌ رێكه‌وتی له‌ دایكبوونی زۆربه‌شیانی بیر ماوه‌.
لیوسینا ئێدج، له‌ ساڵی 1912 له‌ دایك بووه‌ و هه‌ردوو جه‌نگی جیهانیی بینیوه‌ و له‌ ژیانیدا گه‌واهیده‌ری مه‌رگی هاوسه‌ره‌كه‌ی و یه‌كێك له‌ منداڵه‌كانی له‌ ساڵی 2016دا بووه‌، به‌ڵام منداڵه‌كانی تری هێشتا له‌ به‌ریتانیا ده‌ژین، ته‌نیا یه‌كێكیان نه‌بێت كه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژبه‌ر هلگرتنا 18 هيكان لسه‌ر پشتا ده‌ستی ناڤێ وى چوو دناڤ گینس دا

Lalish Duhok

شه‌رێ ناڤبه‌را دوو مه‌ترسیدارترین مارێن جیهانێ چاوان داوى هات 

Lalish Duhok

ئه‌لمانیا.. ته‌رمێ فرۆكه‌ڤانه‌كێ ئه‌مریكی پشتى 70 سالا بسه‌ر داره‌كێ ڤه‌ هاته‌ ديتن  

Lalish Duhok