شبكة لالش الاعلامية

قاوە باشترینە بۆ جوانكرنا پيستى

قاوە باشترینە بۆ جوانكرنا پيستى

خەندان لایف102112017_03859

کەم خەوی و ئارەق  و زۆر هۆکاری دیکە دەبنە هۆی ڕەشبوونەوەی ژێر چاوەکان و خانمان ناچاردەکەن کۆنسیلەر بەکاربهێنن بۆ ئەوەی ئەو بەشە تاریکە بشارنەوە، بەڵام پێویستە ئاگاداربن بەتەنها بەکارهێنانی پێکهاتە کیمیایەکان باش نییە و کاریگەری سلبیشی دەبێت و باشترین هاوکاریش بەکارهێنانی قاوەیە.

قاوە پێکهاتەیەکی دەوڵەمەندە بە کافاین و ڕۆژانە دەخورێتەوە و کەسانێکی زۆر ئالودەی خواردنەوەی بوون، بەڵام دەتوانیت دواتر سوود لەو تۆزە ببینن کە لە بنی کوپە قاوەکەدا بەجێماوە و بیدەیت لە پێست و ژێر چاوەکانت.

قاوە پێکهاتەی دژە ئۆکسانی زۆر ە دژی هەوکردنە لەهەمانکاتدا دەبێتە هۆی سپیکردنەوەی پێست و کردنەوەی ڕەنگەکەی، باشترین چارەسەریشە بۆ لابردنی ڕەشی ژێر چاوەکان.

ئەوانەی ژێر چاویان ڕەش دەبێت دەتوانن پاشماوەی تۆزی قاوەکە لەگەڵ کەمێک بیبەری تونی هاڕراو و نیو کوپ زەیتی گوێزی هیندی تێکەڵی بکە، دواتر بیدە لە ژێر چاوەکانت و مەساجی پێ بکە بۆ ماوەی 15 خولەک و بەپارچە قوماشێکی نەرم بیسڕە و کرێمی لێبدە، بەڵام هەوڵبدە هەفتانە سێجار بەکاربهێنە.

ئەو کەسانەی کە پێستیان بەگشتی تاریک بووە ڕەنگەکەی دەتوانن شیر و قاوە تێکەڵ بکەن و بەکاربهێنن، لەهەمانکاتدا بۆ ئەژنۆ و بن باڵ و شوێنە هەستیارەکان سوودی لێ ببینن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خوارنا كه‌سێ ته‌مه‌نى درێژ دكت

Lalish Duhok

به‌رچاڤكا تشرشلى ب ڤى گۆژمێ پاره‌ى هاته‌ فرۆتن

Lalish Duhok

ڕەنگە شێوازێ ديتنا ڤى وێنه‌ى خالێن ته‌ يێن ب هێز و لاواز ئاشكه‌را بكت  

Lalish Duhok