شبكة لالش الاعلامية

دیزاین و ده‌مێ نمایشکرنا مۆبایلا نوويا LG ئاشکه‌را دبت

دیزاین و ده‌مێ نمایشکرنا مۆبایلا نوويا LG ئاشکه‌را دبت

باسنيۆز:

کۆمپانیای LGی کۆریای باشوور، بە فەرمی دیزاین و کاتی نمایشکردنی مۆبایلە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات.

دوێنێ سێشەممە 7/2/2017، کۆمپانیای LG ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد، کە لە 26ی ئەم مانگەدا، مۆبایلی زیرەکی (LG G6) نمایش دەکرێت.

لەگەڵ ئاشکراکردنی کاتی نمایشکردنی مۆبایلەکە، کۆمپانیای LG دیزاین و چەند تایبەتمەندییەکی مۆبایلەکەشی ئاشکرا کرد، لەوانەش، تەواوی بەشی پێشەوەی مۆبایلەکە شاشە دەبێت، ھەروەھا دژە ئاویش دەبێت.

کۆمپانیای LG تا ئێستا چەندین ئامێری ئەلیکترۆنی، مۆبایلی زیرەک، کۆمپیوتەر و لاپتۆپیشی بەرھەم ھێناوە، ھەروەھا بەرھەمەکانی ئەو کۆمپانیایە، فرۆشێکی باشیان لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مۆتۆرۆلا ب هێزترین كاميرا ل ڤێ مۆبایلێ دا بكاردئينت  

Lalish Duhok

واتس ئاپ چاتا ڤیدیۆيێ زێده‌ دكت

Lalish Duhok

هواوی نووترین مۆبایل خسته‌ بازارى 

Lalish Duhok