شبكة لالش الاعلامية

شێخ شامۆ: ئەمریکا و ئەوروپا ئامادەيا خۆ بۆ ئاڤه‌دانکرنا شنگالێ ده‌ربرى

شێخ شامۆ: ئەمریکا و ئەوروپا ئامادەيا خۆ بۆ ئاڤه‌دانکرنا شنگالێ ده‌ربرى  
هەولێر-KDP.info-

نوێنەری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، (شێخ شامۆ) دەڵێ، ئەمریکا و ئەورووپا ئامادەییان بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال دەربڕیوە، بەڵام بەو مەرجەی شنگال ئارام بێت، واتە پەکەکە و پاشکۆکانی لە شنگال نەمێنن.

(شێخ شامۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”ئەمریکا و ئەورووپا و ئەڵمانیا ئامادەن بە شێوەیەکی نوێ شنگال ئاوەدان بکەنەوە، بەڵام بەو مەرجەی دۆخی شنگال ئارام بێت. ئەمەش لە وەڵامی ئەو پەیامەی (سەرۆک بارزانی)دایە، کە بۆ ئاوەدانکردنەوەی شاری شنگال داوای هاوکاریی لە جیهان کرد.”

نوێنەری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ: ”دەبێت سەرجەم گرووپە نافەرمی و چەکدارەکان لە شنگالدا نەمێنن. ناکرێت ئاوەدانکردنەوەی شنگال بکرێتە قوربانیی کۆمەڵێک گرووپی چەکدار. چونکە یەکێک لە ئەگەرە سەرەکییەکانی نائارامیی شنگال، گرووپە چەکدارەکانی وەکو پەکەکە و پاشکۆکانییەتی لە شارەکەدا.”

(شێخ شامۆ) دەشڵێ: ”زیاتر لە ٨٠%ی شنگال ڕووخاوە و لەنێوچووە، بۆیە پێویستی بە پارە و بوودجەیەکی زۆر هەیە، بۆ ئەوەی دووبارە ئاوەدان بکرێتەوە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ لالش پیرۆزباهییێ ل یارسان(کاکەیی)یان دکەت

Lalish Duhok

كاسبكارەكێ‌ كوردێ‌ ئێزدی پڕەكێ‌ كەل و پەلێن خوارنێ‌ دگەهینتە پێشمەرگەی ل بەرۆكێن شەری

Lalish Duhok

 پشكداريا بنگه‌هێ لالش دکۆنفرانسێ زانستى يێ ل دۆر پەیمانا لوزان دا

Lalish Duhok