شبكة لالش الاعلامية

مه‌ترسيترین زه‌لامێ جیهانێ بناسە

مه‌ترسيترین زه‌لامێ جیهانێ بناسە

خەندان- سامان محەمەد
یفیگنی بۆگاتشۆف ئەو پیاوە روسیەی بەترسناکترین هاککەری جیهان ناسراوە، تەمەنی 33 ساڵەو خاوەنی ملیۆنان دۆلارە، ئەمریکا بڕی 3 ملیۆن دۆلاری تەرخان کردووە بۆ ئەو کەسەی شوێنی نیشتەجێبوون و مانەوەی ئاشکرابکات.

بۆگاتچۆف خەڵکی روسیایەو کەسێکی دەوڵەمەندەو خاوەنی چەندین ئۆتۆمبێلی گرانبەها و ئەستۆڵی دەریایی و چەندین ڤێلای گەورەیە، بەڵام تائێستا پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکی بەدوایدا دەگەڕێت و وەک ترسناکترین هاککەری جیهان ناوزەدی دەکەن، چونکە ملیۆنان حساباتی لە جیهاندا هاککردووە.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی دەڵێت “ئەمریکا بڕی 3 ملیۆن دۆلاری وەک دیاریی بۆ ئەو کەسە تەرخانکردووە کە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو هاککەرە ئاشکرابکات کە لەئێستادا لە دەریای رەش دەژی لە باشووری روسیا”.

بەگوێرەی هەمان رۆژنامە بۆگاتشۆف ئارەزووی گەشتکردن دەکات بە بەلەمی چارۆکەداری تایبەت لەسەر دەریای رەش، یان کاتەکانی بە هاککردنی ملیۆنان حساب لە جیهاندا بەسەردەبات، ئەمەش وادەکات هاوکاری دەزگا هەواڵگرییەکانی روسیا بکات.

بۆگاتشۆف خاوەنی سێ پاسپۆرتی روسیە لەژێر سێ ناوی جیاوازدا، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی تایبەت و گرانبەهای هەیە لە جۆرەکانی جێب گراند و شیرۆکی کە خۆی لێیاندەخوڕێت.

ناوبراو خاوەنی دوو ڤێللای گەورەیە لە فەرەنسا و ئستوڵێکی گەورەی سەر دەریایی هەیە بۆ گواستنەوەی ئۆتۆمبێلەکانی بۆ ئەوروپا، بەگوێرەی هەواڵی پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا ئەو هاککەرە ملیۆنان دۆلاری دزیوە لەڕێگەی هاککردنی حساباتە بانکییەکانەوە، کە هەندێکیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە.

حکومەتی روسیاش دەڵێت ناتوانین بۆگاتشۆف دەستگیربکەین، چونکە هیچ تاوانێکی لەسەر خاکی روسیا ئەنجام نەداوە، سەبارەت بەرادەستکردنیشی بە ئەمریکا، دەکەوێتە سەر ئەو رێککەوتنەی نێوان ئەمریکاو روسیا لەسەر رادەستکردنی تاوانباران بە یەکتر.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زه‌لامه‌ك چارده‌ ساله‌ ل فرۆكخانێ دژيت

Lalish Duhok

گوندێ كورته‌بالان

Lalish Duhok

له‌ دیمه‌نێكی نامۆدا باڵنده‌یه‌ك خۆی ده‌گۆڕێت و ده‌بێت به‌ دار ! نــوێ بایدن: سزای توند به‌سه‌ر ڕووسیا ده‌سه‌پێنین و ده‌یكه‌ینه‌ وڵاتێكی په‌راوێزخراو له‌ جیهاندا بایدن: ڕێككه‌وتووین سزای وێرانكه‌ر به‌سه‌ر ڕووسیا بسه‌پێنین به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا واده‌ی كه‌وتنی شاری كیێف دیاری ده‌كه‌ن کوردستان TV ٨ کاتژمێر لەمەوپێش کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (135 وشە) 100% له‌گرته‌ ڤیدیۆییه‌كی ده‌گمه‌ن و نامۆدا، كه‌ له‌ چه‌ندین ماڵپه‌ر و تۆره‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ،ده‌رده‌كه‌وێت باڵنده‌یه‌ك توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ شێوه‌ی خۆی بگۆرێت ببێته‌ پارچه‌یه‌ك له‌ دار . له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا باڵنده‌یه‌كی ده‌گمه‌ن ده‌رده‌كه‌وێت ، كه‌ هاوشێوه‌ی نییه‌ و تا ئێستا كه‌س ناوی راسته‌ قینه‌ی نازانێت ، یه‌كێكه‌ له‌و باڵندانه‌ سه‌یرانانه‌ی كه‌ نامۆترین فێڵ به‌كار ده‌هێنێت بۆ گۆڕینی شێوه‌ی خۆی . به‌پێی ماڵپه‌ری ” thedodo ” زۆر به‌زه‌حمه‌ت ئه‌م جۆره‌ باڵندانه‌ ده‌دۆزرێنه‌وه‌ ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ نێوان لق و پۆپی داره‌كان خۆی ده‌شارێته‌وه‌و شێوه‌ی خۆی وه‌كو به‌شێك له‌ داره‌كه‌ لێ ده‌كات ، به‌جۆرێك زۆر به‌ زه‌حمه‌ت له‌ داره‌كه‌ جیا ده‌كرێته‌وه‌. ئه‌م باڵنده‌ چه‌ندین نازناوی هه‌یه‌ وه‌كو “ده‌می بۆق” درێژی مێنییه‌كه‌ی 34 سانتیمه‌تره‌ نێرینه‌كه‌شی 53 سانتیمه‌تره‌ كێشی 680 گرامه‌ ره‌نگی توكه‌كه‌شی له‌نێوان خۆڵه‌مێشی و سپی و ره‌ش و سوور دایه‌ كه‌ هاوكارێكی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێو داره‌كه‌ حه‌شار بدات. ئا- كامران ژێده‌ر- لوبنان

Lalish Duhok