شبكة لالش الاعلامية

نیڤا ئاكنجيێن گونده‌كى بێ ده‌یکن

نیڤا ئاكنجيێن گونده‌كى بێ ده‌یکن

خەندان-
نیوەی منداڵانی گوندێكی ئیندونیسی بەبێ داییك و باوك گەورەدەبن، چونكە گوندەكەیان چوڵكردووە بۆ كاركردن لە دەرەوە. بی بی سی سەردانی ناوچەی ئیست لومبوكی كردووە كە زۆرینەی كرێكارانی ئیندونیسی لە دەرەوەی ئەو ناوچەیەن.

گەنجێکی کچ بەناوی ئەلی سوسیاواتی ریادەگەیەنێت كە شەش ساڵە دایكی نەبینیوە و دەڵێت: بیری دایكم دەكەم و زۆر جار هەست بە تەنیایی و خەمباری دەكەم.

ئەلی سوسیاواتی لە درێژەی قسەکانیشیدا وتیشی: “دایكم دوای جیابوونەوەی لە باوكم گەشتیكردووە بۆ دۆزینەوەی كارێک بۆ بژێوی ژیان.

ئەلی لە تەمەنی 11 ساڵیەوە لەلایەن نەنكییەوە بەخێوكراوە و دایكی یەكێكە لەو ژنانەی كە گوندەكەی بەجێهیشتووە بەمەبەستی كارکردن و دۆزینەوەی.

كەسوكاری كرێكارانی كۆچبەر زیاتر پشتیان بە گۆڕینەوەی دراو بەستووە كە لە دەرەوەدێتە ناو گوندەکەیان.

سونیا دایكی “ئەلی” جار جارێک بۆ سەردانی خێزانەكەی دەگەڕێتەوە گوندەكە و بە گریانەوە وتی: هەرکاتێک من ماڵئاوایی دەكەم جەرگم لە خەمباریەوە دەسوتێت، هەر چەندە من پارەیەکی باش قازانج دەكەم بۆ منداڵەکانم.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خوارنا گۆشتى تەمەنى درێژ دكت

Lalish Duhok

بۆچی ل شەڤان پرخەپرخێ دكەی؟

Lalish Duhok

جلكێن نوو بێ شوشتن لبەر نەکەن

Lalish Duhok