شبكة لالش الاعلامية

تەمەن 37 سالە و 38 زارۆك هه‌نه‌

تەمەن 37 سالە و 38 زارۆك هه‌نه‌
خەندان- سامان محەمەد

یەکێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی ئۆگەندا ئاشکرایکرد کە ژنێکی وڵاتەکەی تەمەنی 37 ساڵەو 38 منداڵی بووە، ئەو منداڵانەش هی یەک باوکن.

منداڵەکانی بەشێوازی جیاواز لەدایکبوون، کە دابەشبوون بەسەر چەند گروپێکدا، چوار جار منداڵی سیانەی بووە، سێ جاریش منداڵی چوارەو دووانەی بووە.

ئەو ژنە ناوی مریەم ناباتانزییەو لە گوندی کابیمبیریی ژیان بەسەردەبات، کە دەکەوێتە دووری 50 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەڵاتی کمبالای پایتەختەوە.

ساماری مۆسینیرۆی ئەندامی ئەنجومەنی ئەو هەرێمە بە ئاژانسێکی ئەڵمانی راگەیاندووە کە تەمەنی سەرجەم منداڵەکانی لەنێوان چوار مانگ بۆ 23 ساڵدایە.

ساماری راشیگەیاندووە کە ئەو ژنە بەردەوام کاردەکات بۆ ئەوەی بژێوی ئەو منداڵانە پەیدا بکات، چونکە باوکیان هیچ هاوکارییەکیان پێشکەش ناکات و یارمەتییان نادات.

ناوبراو ئاماژەشی بەوەداوە کە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە هاوکاری و کۆمەکی مادییان لە دەوڵەتەوە پێشکەشی ئەو ژنە کردووە بۆ ئەوەی کاری کشتوکاڵی بکات و بژێوی منداڵەکانی دابینبکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هۆتێله‌كا ژاپۆن ب ته‌كنلۆژیایه‌كا نوو مێڤانان مه‌نده‌هۆش دكت

Lalish Duhok

د په‌خشێ راسته‌وخۆ دا ماره‌كى پێڤه‌دا و كوشت

Lalish Duhok

دوو زارۆک ب رەنگەکێ سەرەنجراکێش و وێرەک مارا دگرن

Lalish Duhok