شبكة لالش الاعلامية

مەلا عەلی کەلەک هاته‌ ده‌سته‌سه‌ركرن

مەلا عەلی کەلەک هاته‌ ده‌سته‌سه‌ركرن 
رووداو – هەولێر

شەوی رابردوو مەلا عەلی کەڵەک، کە خۆی بە پزیشکی نەبەوی ناودەبات، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە.

رووداو پەیوەندی بە ژمارەی تەلەفۆنی مەلا عەلی کەڵەک کرد، کەسێک بەناوی عەباس سادق، کە خۆی بە قوتابی مەلا عەلی کەڵەک ناساند، گوتی “کاژێر 11ی شەوی رابردوو (2-5-2017) هێزێکی پۆلیس مامۆستا عەلی-یان دەستگیر کرد و ئێستا لە دهۆکە”.

مەلا عەلی کەڵەک خۆی وەک شارەزا و پزیشکێکی “پزیشکی نەبەوی” دەناسێنێت، لە چەند مانگی رابردوودا بۆ دابەزاندنی کێش داوای لە خەڵک کرد کلینێکس بخۆن، دوا بەدوای ئەوەش هەفتەی رابردوو ژنێک بەهۆی خواردنی کلینێکس گەیێندرایە نەخۆشخانە، کە وەک خۆی گوتی “هەزار و 104 پارچە کلینێکسی خواردووە”.

عەباس سادق دەڵێت “ئەوەندەی بە ئێمە گوتراوە لەسەر سكاڵای وەزارەتی تەندروستی دەستگیركراوە، ئێستاش براوەتە شاری دهۆك”.

ئەو قوتابیەی مەلا عەلی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوە 65 جارە سكاڵا لەسەر مەلا عەلی تۆمار دەكرێت ‌و گوتیشی “زۆربەی سكاڵاكانیش لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بوون”.

هاوکات د.خالس قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەوان پێشتر سکاڵای یاساییان لەسەر مەلا عەلی کەڵەک تۆمارکردووە و دۆسییەکە لەبەردەم دادوەرە، بەڵام ئاگاداری ئەوەنین ئەمجارە دەستگیرکردنەکەی لەسەر سکاڵای کێیە.

مەلا عەلی كەڵەك، خۆی دەڵێ (پسپۆڕە لەبواری پزیشكی نەبەوی) و هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی، شوێنێك بەناوی نەخۆشخانە لە ناحیەی كەڵەك بكاتەوە ‌و رۆژانەش چەندەها نەخۆش بۆ چارەسەری جۆراوجۆر سەردانی بكەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل هەولێر “چەند کەسێن به‌رنياس ” گولا ل پێشانگەهه‌كێ دکن

Lalish Duhok

كڤاركێن هه‌رێما كوردستانێ بۆ دەرڤەی هەرێمێ هاتنە هنارتن

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا كاره‌بێ: رۆژانه‌ 12 ده‌مژمێران كاره‌ب ب وه‌لاتيان دهێته‌ دان

Lalish Duhok