شبكة لالش الاعلامية

فرۆكەیەكا ئه‌مریكی دوو ساله‌ ب نهێنی ل بۆشاييا ئاسمانى بوو

فرۆكەیەكا ئه‌مریكی دوو ساله‌ ب نهێنی ل بۆشاييا ئاسمانى بوو
باسنيوز:

فڕۆكەیەكی بۆشایی ئاسمانی كە سەر بە هێزە ئاسمانییەكانی ئەمەریكایە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ كارێكی نهێنی لە بۆشایی ئاسمان مابووەوە، لە بنكەی كێنێدی سەر بە ئاژانسی ئاسمانیی ناسا لە فلۆریدا نیشتەوە.

بەرپرسانی هێزی ئاسمانیی ئەمەریكا لەبارەی نیشتنەوەی فڕۆكەی (X-37B) لە رۆژی یەكشەممە رابردوودا، كە لە كاتی نیشتنەوەیدا دەنگێكی زۆری لێ بەرز بووەوە و خەڵكی فلۆریدا تووشی شۆك بوون، رایانگەیاند بە تەوسەوە چاوەڕوانی وەرگرتنی ئەو زانیارییانەن كە فڕۆكەكە كۆی كردوونەتەوە.

هێزی ئاسمانیی ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە كە بەرنامەكەیان بۆ پەرەپێدانی فڕۆكەی بۆشایی ئاسمان و كەشتی ئاسمانی بەردەوام دەبێ و دەشتوانن چەندین جاری تر ئەو فڕۆكەیە بەكاربێننەوە.

ئەم بەیاننامەیە لە كاتێكدایە كە نیشتنەوەی فڕۆكە ئاسمانییەكەی ئەمەریكا چەندین پرسیاری لە نێوەندە سیاسییە نێودەوڵەتییەكان دروست كردووە، بە تایبەتی كە هیچ زانیارییەك لەبارەی ئەركە نهێنییەكەی لە ماوەی 24 مانگی رابردوودا لە بۆشایی ئاسمان نەگوتراوە.

جێی باسە ساڵی 2010، لەو كاتەی ئەمەریكا دەستی بە پرۆژەی كاركردنی هێزی ئاسمانیەكەی لە بۆشایی ئاسمان كرد، ناڕەزاییەكی گەورەی نێودەوڵەتی لێكەوتەوە، ئەوكات ناڕەزاییەكان دژی ئەوە بوون كە بۆشایی ئاسمانیش تێكەڵی ململانێ سەربازییەكانی سەر زەوی بكرێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل هەموو پێنج چرکەيان دا ئه‌ڤ رووداننه‌ ل جیهانێ رووددەن

Lalish Duhok

ئەڤ کچە خودانا درێژترین پرچە د جیهانێدا

Lalish Duhok

له‌ دیمه‌نێكی نامۆدا باڵنده‌یه‌ك خۆی ده‌گۆڕێت و ده‌بێت به‌ دار ! نــوێ بایدن: سزای توند به‌سه‌ر ڕووسیا ده‌سه‌پێنین و ده‌یكه‌ینه‌ وڵاتێكی په‌راوێزخراو له‌ جیهاندا بایدن: ڕێككه‌وتووین سزای وێرانكه‌ر به‌سه‌ر ڕووسیا بسه‌پێنین به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا واده‌ی كه‌وتنی شاری كیێف دیاری ده‌كه‌ن کوردستان TV ٨ کاتژمێر لەمەوپێش کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (135 وشە) 100% له‌گرته‌ ڤیدیۆییه‌كی ده‌گمه‌ن و نامۆدا، كه‌ له‌ چه‌ندین ماڵپه‌ر و تۆره‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ،ده‌رده‌كه‌وێت باڵنده‌یه‌ك توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ شێوه‌ی خۆی بگۆرێت ببێته‌ پارچه‌یه‌ك له‌ دار . له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا باڵنده‌یه‌كی ده‌گمه‌ن ده‌رده‌كه‌وێت ، كه‌ هاوشێوه‌ی نییه‌ و تا ئێستا كه‌س ناوی راسته‌ قینه‌ی نازانێت ، یه‌كێكه‌ له‌و باڵندانه‌ سه‌یرانانه‌ی كه‌ نامۆترین فێڵ به‌كار ده‌هێنێت بۆ گۆڕینی شێوه‌ی خۆی . به‌پێی ماڵپه‌ری ” thedodo ” زۆر به‌زه‌حمه‌ت ئه‌م جۆره‌ باڵندانه‌ ده‌دۆزرێنه‌وه‌ ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ نێوان لق و پۆپی داره‌كان خۆی ده‌شارێته‌وه‌و شێوه‌ی خۆی وه‌كو به‌شێك له‌ داره‌كه‌ لێ ده‌كات ، به‌جۆرێك زۆر به‌ زه‌حمه‌ت له‌ داره‌كه‌ جیا ده‌كرێته‌وه‌. ئه‌م باڵنده‌ چه‌ندین نازناوی هه‌یه‌ وه‌كو “ده‌می بۆق” درێژی مێنییه‌كه‌ی 34 سانتیمه‌تره‌ نێرینه‌كه‌شی 53 سانتیمه‌تره‌ كێشی 680 گرامه‌ ره‌نگی توكه‌كه‌شی له‌نێوان خۆڵه‌مێشی و سپی و ره‌ش و سوور دایه‌ كه‌ هاوكارێكی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێو داره‌كه‌ حه‌شار بدات. ئا- كامران ژێده‌ر- لوبنان

Lalish Duhok