شبكة لالش الاعلامية

تایبەتمەندییەکا ب مفايا ئایفۆن 8 ئاشكه‌را دبت

تایبەتمەندییەکا ب مفايا ئایفۆن 8 ئاشكه‌را دبت
باسنيوز:

پێش ئەوەی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی مۆبایلی زیرەکی ئایفۆن 8 نمایش بکات، ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان تایبەتمەندییەکی ئەو مۆبایلەیان ئاشکرا کرد.

ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان باس لەوە دەکەن، کە مۆبایلی زیرەکی ئایفۆن 8، دوو پاتری دەبێت و بۆ ماوەیەکی زۆر شەحنی دەمێنێتەوە، بەوەش فرۆشێکی زۆری لە بازاڕە جیھانییەکاندا دەبێت.

تا ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن 8ی نمایش نەکردووە، ھەروەھا لەبارەی تایبەتمەندیی ھەبوونی دوو پارتییەوە، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام لە ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکاندا جەخت لەوە دەکرێت، کە ئەو مۆبایلە دوو پاتری دەبێت.

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی تا ئێستا چەندین ئامێری ئەلیکترۆنی و مۆبایلی زیرەکی بەرھەم ھێناوە، بەرھەمەکانیشی لە بازاڕە جیھانییەکاندا بایەخێکی زۆریان پێ دەدرێت و فرۆشێکی زۆریشیان ھەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

“گوگڵ ماپس” تایبەتمەندیەکا نوی بۆ بکارهێنەران دابین دکەت

Lalish Duhok

پاتريه‌كا نوو بۆ موبايلێن سامسۆنگ هاته‌ دروستكرن

Lalish Duhok

تەکنەلوژیا نوى دێ وەکەت مرۆڤ مرۆڤا ل پشت دیواران ببینیت

Lalish Duhok