شبكة لالش الاعلامية

ئیگزیمايا پێستێ زارۆكا چییە؟

ئیگزیمايا پێستێ زارۆكا چییە؟
رووداو-سلێمانی

بریتییە لە نەخۆشییەکی درێژخایەنی پێست لە ئەنجامی وشکبوونەوە و سووربونەوە و خورانێکی زۆری پێست کە بە پێی تەمەن شوێنی نەخۆشییەکە لە پێستی نەخۆشەکە لەوانەیە بگۆرێت، بەڵام لە منداڵی بچووک بەهیچ شێوەیەک لە ناوچەی دایبی دەرناکەوێت.

ئیگزیما (بیرۆ) زۆرتر لەو منداڵانەدا دەردەکەوێت کە لە خێزانەکانیاندا حاڵەتی هەستەوەرییان ( حەساسیەت) هەبێت وەک ئیگزیما، رەبۆ یان هەر حاڵەتێکی هەستەوەریی پێست یان کۆئەندامی هەناسە.

پێدەچێت نەخۆشییەکە بەهۆی کێشە لە درووستبوونی یەکێک لە پڕۆتینەکانی پێستەوە بێت کە پێی دەگووترێت فیلاگرین.

هەرچەندە نەخۆشییەکە درێژخایەنە و بەپێی کات زیاد و کەم دەکات، بەڵام بەشێکی بەرچاو لەو منداڵانەی نەخۆشییەکەیان هەیە لەگەڵ گەورەبوون نەخۆشییەکەیان نامێنێت.
بۆ دڵنیابوون لە دیاریکردنی نەخۆشییەکە لە منداڵاندا دەبێت سەردانی پزیشکی منداڵان بکەیت.

چارەسەرکردن:
هەندێک دەرمان و کرێمی نەرمکەرەوە و شێدارکردنی پێست هەیە کە پێویستە پزیشک بۆ منداڵەکەتی بنووسێت، تکایە لە خۆتەوە هیچ دەرمانێک بۆ منداڵ بەکارنەهێنیت، چونکە هەڵە لە پێدانی بڕ و جۆری دەرمانەکە، ژیانی منداڵەکەت دەخاتە مەترسیەوە.

ئەو زانیارییانەی کە دایک و باوک زۆر گرنگە بیزانن بۆ رێگە گرتن لە ئیگزیما:

۱- نابێ زوو زوو منداڵەکە بشۆریت.
۲- دەبێت ماوەی شوشتنەکە واتە مانەوە لە گەرماو کەمتر بێت لە ۱۰ خولەک.
۳- دەبێت زوو زوو کرێمی شێدارکردن و نەرمکەرەوەی پێستی بە گوێرەی رێنمایی پزیشک بۆ بەکار بهێنیت بە تایبەت دوای شوشتن.
٤- شوشتن بە ئاوی شیلەتێن واتە نابێت زۆر گەرم بێت.
۵- سابوونی زۆر بە کەمی بۆ بەکاربهێندرێت.
٦- نابێت بۆن و موعەتەر و هەموو ئەو شتانەی کە خورانی پێست زیاد دەکەن بۆ منداڵێک کە ئیگزیمای هەبێت بەکار بهێندرێت.
۷- نابێت جلەکانی خوری بێت یان فایبەری زۆر بێت بەڵام لۆکە باشترە.
۸- ئەو خواردنانەی مەدەرێ یان زۆر کەم بیدەرێ کە هەستەوەریی زۆر دروست ئەکەن وەکو هێلکە، گوێز.
۹- ئەگەر منداڵەکە لەکاتی ئیش کردنی رۆژانەی دەستی زۆر خستە ناو ئاوەوە، ئەوە پێویست دەکات کە دەستکێشی بۆ لەدەست بکەیت.
۱۰- هەوڵ بدە لەو چالاکییانە دووری بخەیتەوە کە ئارەقکردنەوەی زۆری تێدایە.
۱۱- پێویستە ئامێری شێدارکردنەوە بەکار بهێنیت لە ماڵەوە بەتایبەتی ئەگەر لە وەرزی زستاندا ئامێری گەرمکەرەوەکە هەوای ماڵەوەی ووشک کردبۆوە یان لە وەرزی هاویندا ئامێری فێنک کەرەوەکە شێداری ماڵەکەتی کەم کردبۆوە.
۱۲- شوێنی خەوتنی منداڵەکە پێویستە فێنک بێت چونکە ئارەق کردنەوە خوران و ئیگزیماکە خراپتر دەکات.

ئامادەکردنی :
د. پشدەر عەبدوڵڵا ئیسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێنج خوارن زیانێ ب جوانى يا ددانێن ته‌ دگەهينت 

Lalish Duhok

دیاردا كێشانا نەرگیلێ‌ ل كەمپان دا بەلاڤ بوویە

Lalish Duhok

نه‌خۆشيا ڕه‌بۆيێ چییه‌؟

Lalish Duhok