شبكة لالش الاعلامية

پۆلیسێن فیدرالا عێراقێ: ل تاخێ ” شیفا” 13 داعش هاتنه‌ كوشتن و ئێك ژێ به‌رپرسه‌

پۆلیسێن فیدرالا عێراقێ: ل تاخێ ” شیفا” 13 داعش هاتنه‌ كوشتن و ئێك ژێ به‌رپرسه‌  

خەندان- 

پۆلیسی فیدراڵی عیراق ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، پێشڕەوی هێزەكانیان لە گەڕەكی ” شیفا” لەخۆرئاوای موسڵ بەردەوامە، و لە ئاكامی شەڕوپێكادانیان لەگەڵ چەكدارانی داعش لەو ناوچەیە، 13 چەكدار كوژراون كە یەكێكیان پلەی بەرپرسیارێتی هەیە.

فەریق رائد شاكر جەودەت فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عیراق لەلێدوانێكدا بۆ خەندان ئاماژەی بەوەكرد، ” وەتبان یونس مەحمود مەشهەدانی” یەكێكە لەو بەرپرسانەی داعش لە گەڕەكی “شیفا” كە لەنێو 13 چەكدارە كوژراوەكانی ئەو رێكخراوەدایە.

فەریق جەودەت لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا ئاماژەی بەوەكرد لەئێستادا داعش لەخۆرئاوای موسڵ ناوچەكانی ” شیفا و باب سنجار و فاروق و شاری كۆن كە مزگەوتی نوری لێیە” ، لەژێر كۆنترۆڵدا ماوە.

فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عیراق ئەوەشی روونكردەوە كە شەڕی خۆرئاوای موسڵ بەپێی ئەو پلانە دەڕوات بەڕێوە كەبۆی داڕێژراوە، و شكستهێنان بە ” دوژمن” تەنها پەیوەستە بەكاتەوە.

رۆژی‌ 17ی‌ تشرینی دووەمی‌ 2016، هێزەكانی‌ پێشمەرگە و سوپای‌ عێراق و بەپشتیوانی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەڕابەرایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا قۆناغی‌ یەكەمی‌ ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ-یان دەستپێكرد.

دوای تێپەڕبوونی 100 رۆژ بەسەر دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكەدا، تەواوی خۆرهەڵاتی موسڵ لەچەكدارانی داعش پاككرایەوە 19ی شوباتی ئەمساڵ، قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنی‌ موسڵ دەستیپێكرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حکومەتا هەرێمێ دێ زيانڤێكه‌فتيێن بازاڕێ لەنگە ل هەولێرێ قه‌ره‌بوو كه‌ت  

Lalish Duhok

بەھینامەیەک ژ مەسرور بارزانی، سەرۆکێ حکومەتا ھەرێما کوردستانێ

Lalish Duhok

ھەركه‌سه‌كى غازێ گران بفرۆشت دێ ئێته‌ سزادان

Lalish Duhok