رووسیا پێشبینی دكت ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی هاتبته كوشتن
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داعشییان له ره‌ققه كرده ئامانج و سوپای ئه‌و وڵاته‌ش پێشبینی ده‌كات ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی داعشییان له‌و بۆردومانه‌دا كوژرابێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سوپای رووسیا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه‌ته ئامانج، كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی داعش له ره‌ققه، به‌شدارییان تێدا كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، سوپای رووسیا له رێگه‌ی كه‌ناڵه جیاوازه‌كانه‌وه، هه‌وڵده‌دات له كوژرانی خه‌لیفه‌ی داعش بكۆڵێته‌وه دڵنیابێته‌وه له‌وه‌ی ئایا كوژراوه یان نا.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا له راپۆرتی سوپای رووسیا سه‌باره‌ت به كوژرانی به‌غدادی دڵنیا نین.
هاوكات میدیاكانی رووسیا، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، والی ره‌ققه و به‌رپرسی ئه‌منییه‌تی داعش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربوونه و هه‌ردووكیان كوژراون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
