عه‌بادى: د چه‌ند رۆژێن داهاتى دا رزگاركرنا مووسلێ دێ راگه‌هينين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى رايگه‌ياند، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا رزگاركردنى يه‌كجاره‌كى مووسڵ راده‌گه‌يه‌ندرێت.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، عه‌بادى گوتى: له چه‌ند رۆژى كه‌مى داهاتوودا رزگاركردنى يه‌كجاره‌كى مووسڵ راده‌گه‌يه‌نين و حكومه‌ت پلانێكى به ده‌سته‌وه‌يه بۆ دووباره بنياتنانه‌وه‌ى ئه‌و ناوچه شوێنه‌وارييانه‌ى به ده‌ستى داعش خاپوور كراوون. له‌وانه مناره‌ى حه‌دبا و هه‌ردوو شارى نه‌مروود و حه‌زه‌رى شوێنه‌وارى.
هێزه عێراقييه‌كان دوێنێ رايانگه‌ياند، داعش مناره‌ى حه‌دباى مزگه‌وتى نورى له مووسڵ ته‌قاندووه‌ته‌وه.
شه‌ڕى رزگاركردنى مووسڵ به ئۆپراسيۆنێكى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له 17ى ئۆكتۆبه‌رى 2016 ده‌ستيپێكرد و پێشمه‌رگه توانى هێڵى به‌رگرى يه‌كه‌مى داعش تێكبشكێنێت.
هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق پرۆسه‌ى رزگاركردنى شاره‌كه‌يان ده‌ستپێكردووه و له رۆژئاواى مووسڵ چه‌ند گه‌ڕه‌ك و كۆڵانێك به ده‌ست چه‌كدارانى داعشه‌وه ماوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
