ئاڤەدانكرنا دهڤهرێن زيان لێكهفتيێن عێراقێ 10 سال دڤێن
وشه
لەگەڵ نزیكبوونەوەی كۆتاهاتنی داعش لە عێراق، ماوەو تێچووی دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیان لێكەوتووەكان لەهەڵكشاندایە و وەزیری پلاندانانی عێراق دەڵێ ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانە ماوەی 10 ساڵ دەخایەنێ و 100 ملیار دۆلاری ئەمەریكایی تێچوویەتی.
جومەیلی دەڵێ، بەگوێرەی بەدواداچوونی حكوومەتی عێراق تەنیا ئەو زیانەی بەر ژێرخانی دامەزراوەكانی حكوومەت كەوتوون لە ماوەی ساڵانی 2014 تا 2016، زیانەكەی گەیشتووەتە 42 ترلیۆن دینار، 36 ملیار دۆلاری ئەمەریكایی.
روونی كردەوە، ئەو زیانەی بەر هاووڵاتییانیش كەوتوون زۆر لەوە زیاترە و زیانێكی گەورەیە و ئێستە لیژنەی تایبەتمەند راسپێردراوە بۆ دەستنیشانكردنی قەبارەی زیانەكە، بەڵام ئەو لیژنەیە ناتوانێت كارەكانی تەواو بكات تا ئەوكاتەی كۆتایی بەلەناوبردنی داعش نەیەت لەعێراقدا.
لەبارەی داڕشتنی پلانی دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیان لێكەوتووەكانیش، جومەیلی لە دیمانەیەكی تایبەت لەگەڵ سایتی “ئەلمۆنیتۆر” كە دوێنێ حەوتی تەمووز بڵاو كراوەتەوە، ئاشكرای كرد كە هێڵە گشتییەكان پلانی ئاوەدانكردنەوە داڕێژراوە، چاوەڕوان دەكرێ ماوەی 10 ساڵ بخایەنێ لە (2018 تا 2027)، بڕی سەد ملیار دۆلار مەزندە كراوە.
وەزیری پرندانانی عێراق روونی دەكاتەوە كەو پلانەكە لەسەر سێ ئاست داڕێژراوە، كەرتی گەشەپێدانی مرۆیی و كۆمەڵایەتی، ئاوەدانكردنەوەی ژێرخانە بنەڕەتییەكان و كەرتی گەشەپێدانی ئابووری.
دووپاتی كردەوە كە بۆ جێبەجێكردنی ئەو پلانە، حكوومەتی عێراق زۆر پشت بەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی كۆمەكبەخش دەبەستێت بەهۆی ئەو تەنگژە ئابوورییەی عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێ، بەتایبەت كۆنگرەی كوێت كە لە چەند مانگی داهاتوودا دەبەسترێ.
فەرمان سادق
سەرچاوە/ ئەلمۆنیتۆر
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
