شبكة لالش الاعلامية

سەرجەم باژار و باژێرێن مووسل دێ پشكداريێ د ریفراندۆمێ دا كەن

سەرجەم باژار و باژێرێن مووسل دێ پشكداريێ د ریفراندۆمێ دا كەن

مووسڵ-KDP.info-

سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت، تەواوی ئەنجوومەنی قەزا و ناحیەكانی سەر بە پارێزگای مووسڵ داوایان كردووە بەشداری لە ریفراندۆمدا بكەن و، ناوچەكانیان بگەڕێنەوە سەر ھەرێمی كوردستان.

(سەیدۆ چەتۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، “ئێمە لە سنووری پارێزگای مووسڵ 17یەكەی ئیداریمان ھەیە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان، 13لەوانەیش ئەنجوومەنیان ھەیە، بۆیە ھەموو ئەنجوومەنەكان كۆبوونەوەی خۆیان ئەنجام داوە و تێیدا بڕیاریان داوە كە پشتگیری لە ریفراندۆم دەكەن و، بۆ ئەو مەبەستەیش بە نووسراوی فەرمی ئێمەیان ئاگادار كردووەتەوە”.
(چەتۆ) گوتیشی، “ئێمەیش وەكو كوتلەی برایەتی و پێكەوەژیان، ئەمڕۆ پاشنیوەڕۆ كۆبوونەوەیەكمان ھەیە كە ژمارەیەك یاساناس و نوێنەری لیژنەی باڵای ریفراندۆم و سەرۆكی ئەنجوومەنیش بەشدار دەبن تێیدا و گفتوگۆ لەبارەی پرۆسەی ریفراندۆمەوە دەكەین”.
وەك سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان ڕوونی كردەوە، ئه‌وان وەكو ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ھەوڵ دەدەن پێش جەژنی قوربان كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی بڕیارێك دەربكەن كە ئەنجوومەنی قەزا و ناحیەكانی مووسڵ دەیانەوێت بەشداری لە پرۆسەی ریفراندۆمدا بكەن و بەشێك بن لە ھەرێمی كوردستان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کەمال‎ ‎کەرکووکی‎ :12 ‎ھزار‎ ‎خیزانێن‎ ‎عەرەب‎ ‎ل‎ ‎کەرکووکێ‎ ‎ھاتینە‎ ‎ئاکنجیکرن

Lalish Duhok

ناتۆ دێ پشتەڤانییا سەربازی ل پێشمەرگەی و ھێزێن ئیراقێ کەت

Lalish Duhok

پارێزبەندی ل سەر سەرۆکێ پەرلەمانا عێراقێ و دوو پەرلەمانتارێن دی هاتە راکرن

Lalish Duhok