شبكة لالش الاعلامية

نڤيسه‌ره‌كێ رووسی:لڤان نێزيكان دەولەتا بهێزا کوردستانێ ل رۆژهەلاتا ناڤەراست دێ ژ دايك بت

نڤيسه‌ره‌كێ رووسی:لڤان نێزيكان دەولەتا بهێزا کوردستانێ ل رۆژهەلاتا ناڤەراست دێ ژ دايك بت

باسنيوز:
ئاڤیدۆر ئیسکین، نووسەرێکی ناسراوی دانیشتووی بۆلگاریا و بە ڕەچەڵکە ڕووسی لە ماڵپەڕی گڵاسۆڤێ بابەتێکی لەبارەی گرنگیی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت بەمزوانە دەوڵەتی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدایک دەبێت.

ئەو نووسەرە وێرای ئاماژە بە کاتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان باسی بارودۆخی بەشە جیاجیاکنی کوردستان دەکات و دەڵێت: “ئێستا کورد لە ناوچەکە خاوەن پێگەی بەهێزە و لە جاران زۆر بەهێزترن و بێگومان کورد لە ئەنجامدانی ئەو بڕیارە پاشگەز نابنەوە”.

لە بەشێکی دیکەدا دەنووسێت: “ئێستا لە ڕۆژئاوای کوردستان کورد خاوەنی ئۆتۆنۆمییە و کەم کەس هەیە لەوە بزانێت کە بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدژی ئێران خەبات دەکات و ئەم شەڕە لەمێژە بەردەوامە، شەڕێک کە تەنانەت ئەمریکاش چاوی خۆی لێ نووقاندووە”.

ئەو نووسەرە بە ڕەچەکەڵەک ڕووسییە لە درێژەی بابەتەکەیدا نووسیویە: “ئیسرائیل یەکێک لە پشطیوانانی کورد و دەوڵەتی کوردستانە و لە ڕابردوودا ڕاوێژکارانی ئەو وڵاتە یارمەتیی مەلا مستەفا بارزانی ڕێبەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردسیان کردووە و ئیستاش درێژەدەری ئەو ڕەوتەن و پشتیوانی لە کورد دەکەن”.

لە کۆتاییدا دەڵێت: “ئاگادار بن بەمزوانە دەوڵەتێکی نوێ لە ناوچەکە دێتە سەر ئایدییەکانتان و زیاتر لە چل ملیۆن کورد کە زۆر لە جاران بەهێزترن دەیانەوێ دەوڵەتێکی نوێ دابمەزرێنن و بێگومان ئەم ئامانجەشیان دێتەدی”.

لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا کە سەرکردایەتیی سیاسیی کورد بڕیاری بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی و دیاریکردنی چارەنووسی خۆی داوە، زۆر نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی و ناوەندی بڕیار لە ناوچە و شوێنە جیاجیاکانی جیهان لەبارەی گرنگیی پرسی ڕیفراندۆمی کوردستان و بەرەنجامەکانی و پێگەی کورد بابەتیان نووسیوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شه‌ریف سلێمان: خراپیی ڕەوشی سیاسیی عێراق کاریگەریی زۆر خراپ لەسەر ئاوارەکان دادەنێت

Lalish Duhok

عه‌بادی هۆشداريێ دده‌ته‌ هه‌ڤپه‌یمانيا نێڤ ده‌وله‌تی

Lalish Duhok

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: کوردستانه‌كا بهێزتر واتە پێشه‌رۆژه‌كا وه‌كهه‌ڤ بۆ هەموو ئافرەتان و کچان

Lalish Duhok