مه‌رجه‌كێ ده‌رئينانا كارتا نیشتمانى دئێته گهۆرين
باسنيوز:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارتی نیشتیمانیی شارى سلێمانی ئاشكراى ده‌كات، كه بۆ ده‌رهێنانى كارتى نیشتمانى، مه‌رجى ته‌مه‌ن كه‌م كراوه‌ته‌وه و بڕیاره‌كه‌ش له‌م مانگه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارتی نیشتیمانیی شارى سلێمانی، كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه: “له‌مه‌ودوا هه‌ر كه‌سێك ته‌مه‌نى بگاته (10) ساڵ، ده‌توانێت مامه‌ڵه‌ى ده‌رهێنانى كارتى نیشتمانیى، بكات”.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، پێشتر مه‌رجی ته‌مه‌نى هاووڵاتیان بۆ ده‌رهێنانى كارتى نیشتمانى (12) ساڵ دیارى كرابوو.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاشكراشى كردووه، كه ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی تۆماره‌كانیان سه‌ر به‌فه‌رمانگه‌كانی كارتی نیشتیمانییه له هه‌ریه‌ك له (سلێمانی، ڕانیه، هه‌ڵه‌بجه، دوكان، بازیان، چوارقوڕنه، به‌كره‌جۆ) و ته‌مه‌نى یاساییان ته‌واو كردووه، ده‌توانن له ئێستاوه له ڕۆژانى ده‌وامى فه‌رمى ، مامه‌ڵه‌ی كارتی نیشتیمانی بكه‌ن كه ده‌بێته جێگره‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه و پێناسی عیراقی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
