شبكة لالش الاعلامية

بارزانی ل کەرکووک: رێ نادەین کەس ئاراميا کەرکووکێ بشێوێنن

بارزانی ل کەرکووک: رێ نادەین کەس ئاراميا کەرکووکێ بشێوێنن
باسنيوز:

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە شاری کەرکووک، لەگەڵ بەرپرسانی کارگێڕیی شارەکە و گشت حزب و لایەن و پێکھاتەکان کۆبوویەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 12/9/2017، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە شاری کەرکووک، لەگەڵ بەرپرسانی کارگێڕیی شارەکە، پارت و لایەنە سیاسییەکان، نوێنەری پێکھاتەکان و کەسایەتییە کریستیانەکان و سەرۆک ھۆزە عەرەب و تورکمانەکانی پارێزگاکە کۆبوویەوە و رای گەیاند: “رێگە بە ھیچ کەسێک نادەین ئاسایش و ئارامی کەرکووک بشێوێنێ، ئێمە رێز لە ھەموو ئەو بۆچوونانە دەگرین کە لەگەڵ ریفراندۆمدا نین، بەڵام دەبێت رێزی زۆرینەی خەڵکی پارێزگاکەش بگیرێت کە ریفراندۆمیان دەوێت و کەرکووک ھەمیشە وەک نموونەی شاری ئاشتی و برایەتی و پێکەوە ژیان دەمێنێتەوە”.

بارزانی ئەوەشی خستە روو کە گوێ بەو ھەڕەشە بێ بایەخانە نادەین باسی دروستبوونی شەڕ دەکەن، ھەر کەسێکیش ھەوڵی شێواندنی ئارامی ھەرێمی کوردستان بدات، مافی ئەوەمان دەبێت بەرگریی لە خۆمان بکەین، گوتیشی: “خەڵکی کەرکووک خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان دەدەن و رێگە نادەین کەس رێگریی لە دیاریکردنی چارەنووسیان بکات، پێویستە رێزی ئەو خواستە بگیرێت، ریفراندۆمیش بڕیاری خەڵکی کوردستانە نەک بڕیارێکی تاکەکەسی، بۆیە دەمانەوێ لەگەڵ بەغدا ببینە دوو دراوسێی باش”.

ھاوکات، بارزانی لە کەرکووک، جەختی لەوەش کردەوە: “ئەگەر مادەی 140 جێبەجێ بکرابوایە، ئێستا ھیچ کێشەیەک نەدەبوو، ئێمە بۆچوونی شەڕکردنمان نییە، بەڵام مافی بەرگریکردنمان ھەیە، چونکە ھیچ شتێک نییە بە بەغدا بمان بەستێتەوە، ئێستا پەرلەمانی عێراق، ھەوڵی لابردنی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک، دەدەن، ئێمە قبوڵی ناکەین”

سەردانی سەرۆکی ھەریمی کوردستان بۆ کەرکووک، لە کاتێکدایە کە، ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان کەمتر لە دوو ھەفتەی ماوەو بڕیارە لە کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەریشی ئەنجام بدرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل هاڤینا ئەڤ سالە 500 میگاواتێن کارەبێ دێ هێنە زێدەکرن

Lalish Duhok

بریتانیا پیرۆزباهيێ ل کوردستانێ دکت

Lalish Duhok

ل كۆنفرانسێ مونته‌دای شه‌رق به‌حسێ رۆلێ پێشمه‌رگه‌ى و سه‌ركردایه‌تی بارزانی بۆ تێكشكاندنا داعشێ دئێته‌ كرن

Lalish Duhok