پەرلەمانتارهك: لسەر کێمكرنا مووچێ پێشمەرگەى چوو بريار نههاتينه دان
باسنيوز:
ئەندامێکی لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کە تائێستا زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگە و میکانیزمی کەمکردنەوەی مووچەی پێشمەرگە نییە، بۆیە دابەشکردنی مووچە راگیراوە.
قادر وەتمان، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامی لێژنەی پێشمەرگە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “ئەمڕۆ چوارشەممە 20/12/2017، لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت کۆبووینەوە، بەراشکاوانە پێمان گوت پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان کۆڵەگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانن مووچەکانیان کەم مەکەنەوە لەجیاتی کەمکردنەوە چاکسازی بکەن”.
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستە روو، کە وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت پێی راگەیاندوون کە لەسەر کەمکردنەوەی مووچەی پێشمەرگە ھیچ بڕیارێکیان نەداوە، لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنیشی ھیچ بڕیارێک نەدراوە.
ئاشکراشی کرد، کە بڕیارێک ھەیە دابەشکردنی مووچە دەست پێ بکاتەوە، بەڵام ئەو بودجەی دانراوە بۆ پێشمەرگە یەکەی 70 و 80 کەم کراوەتەوە، گوتیشی: “تائێستا لەسەر میکانیزمی بڕینەکە رێککەوتن نەکراوە، بۆیە حکوومەت بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی بە یەکەکانی گوتووە ئەوەندەم لێ بڕیون”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
