شبكة لالش الاعلامية

700 هەزار كریستیانا عێراق بجێهێلايه

700 هەزار كریستیانا عێراق بجێهێلايه

رووداو- دهۆك

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان كە مەسیحییە، راپۆرتێكی بۆ پاپای ڤاتیكان ئامادە كردووە و هۆشداری داوەتێ‌ لە نەمانی مەسیحییەكان لە عێراق. بەپێی راپۆرتەكە لەو 800 هەزار مەسیحییەی لە پارێزگاكانی عێراق بوون، تەنیا 100 هەزاریان ماون و ئەوانی دیكە كۆچیان كردووە بۆ دەرەوەی عێراق. هەروەها لەو 700 هەزار مەسیحییەكەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و كەركووك 400 هەزاریان كۆچیان كردووە.

وەحیدە یاقۆ، پەرلەمانتاری مەسیحی لە پەرلەمانی كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند، دوو مانگ لەمەوبەر راپۆرتێكی لە بارەی رەوشی مەسیحییەكان لە عێراق ئامادە كردووە، بە نیازە رێگایەك بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی بیگەیەنێتە پاپای ڤاتیكان.

بەپێی ناوەڕۆكی راپۆرتەكەی وەحیدە، ساڵی 1981 ژمارەی مەسیحییەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان، یەك ملیۆن و 500 هەزار كەس بووە، 800 هەزاریان لە پارێزگاكانی عێراق بوون و 700 هەزاریان لە پارێزگاكانی كوردستان، بەڵام ئێستا لە پارێزگاكانی عێراق تەنیا 100 هەزاریان ماون. لە هەرێمی كوردستانیش 300 هەزار كریستیان ماون، واتە ژمارەی كریستیانەكان لە 1.5 ملیۆن كەسەوە بووەتە 400 هەزار كەس.

بە گوتەی وەحیدە یاقۆ، لەدوای پرۆسەی ئازادیی عێراقەوە نزیكەی 60 كەنیسە لە عێراق تەقێندراونەتەوە یان رووخێنراون. هەروەها بەهۆی كۆچی مەسیحییەكانەوە دەرگای 12 كەنیسە لە شاری بەغدا داخراون.

وەحیدە باسی رەوشی ئێستای بەغدا دەكات و دەڵێت: “بەغدا شوێنێكی مێژوویی و گرنگی كریستیانەكان بوو، پێش سەرهەڵدانی داعشیش مەترسی لەسەر كریستیانەكان هەبوو، چەند هێرشێكی تیرۆرستی كرانە سەر كەنیسەكانی بەغدا و نزیكەی 60 كەنیسە تەقێندرانەوە، بۆیە بەشێكی زۆر لە مەسیحییەكان كۆچیان كرد، بەڵام دوای سەرهەڵدانی داعش و دواتریش دروستكردنی حەشدی شەعبی، رەوشی كریستیانەكان لە بەغدا زۆر خراپ بوو، 12 كەنیسە داخراون، بەهۆی كەمبوونەوەی ژمارەی كریستیانەكان لە بەغدا ئێستا تەنیا لە یەك كەنیسە نوێژ دەكرێ‌”.

مەسیحییەكان لە كوردستان و عێراق بەپێی سیستمی كۆتا لە پەرلەمان كورسییان بۆ تەرخانكراوە، لە پەرلەمانی عێراق پێنج كورسی و لە پەرلەمانی كوردستانیش شەش كورسییان هەیە.
بەشێكی زۆر لە مەسیحییەكان لە ناوچەكانی دەشتی نەینەوا بوون. كاتێك داعش پەلاماری ناوچەكانی دان، دوو بژارەی خستە بەردەمیان، سەرانە بدەن یان ناوچەكە جێبهێڵن، بەڵام ئەوان بژارەی دووەمیان هەڵبژارد و كۆڕەویان كرد.

وەحیدە كە دوای كۆنترۆڵكردنەوەی ئەو ناوچانە سەردانی مەسیحییەكانی دەشتی نەینەوا و مووسڵی كردووە، باسی رەوشی ئەوان دەكات و دەڵێت: “رەوشی كریستیانەكانی نێو شاری مووسڵ و دەشتی نەینەوا لە هەموو كریستیانەكانی عێراق و كوردستان خراپترە، جگە لەوەی سەرجەم شوێنە مێژوویی و ئاینییەكان لەلایەن داعشەوە خراپكراون، ئێستا زۆربەی ناوچەكانیان لە دەشتی نەینەوا كەوتووەتە دەستی حەشدی شەعبی، ئەوە ساڵێك و دوو مانگە داعش لە ناوچەكانی تلكێف و حەمدانیە و قەرەقووش نەماوە، بەڵام هێشتا خەڵكی ئەو ناوچانە ئاوارەن و ناتوانن بگەڕێنەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچیرڤان بارزانی و جەعفەری رەوشا کوردستانێ و دەڤەرێ گۆتوبێژ کرن

Lalish Duhok

کارگەھەکا درستکرنا ترومبێلێن مینرێژکری ل ته‌لەعفەرێ ھات ژناڤبرن

Lalish Duhok

بەرپرسەكێ‌ پارتی:خورماتوو پێتڤی ب هێزێن پێشمەرگەی یە

Lalish Duhok