شبكة لالش الاعلامية

ب پیڤازێ پێستى سپی بکە

ب پیڤازێ پێستى سپی بکە
SNN:

پیاز لەباشترین پێکھاتە سروشتییەکانە بۆ پاککردنەوەی پێست لەو جۆرە بەکتریایەی کەھۆکاری پەڵەیە بەوپێیەی دژە ھەوکردن و دژە میکرۆبی تێدایە کەرەگەزێکی سەرەکییە بۆ پاراستنی پێست، بۆیە دەکرێ بەپشت بەستن بەپیاز وەک پێکھاتەیەکی سەرەکی گرفتەکانی پێست چارەسەر بکەیت.
شێوازی یەکەم:
١ پیازی گەورە
١ کوپ شۆفان
١ کوپ ھەنگوین
پیازێک توێکڵ بکە و جوان بیدە لەڕنە تا ئاوەکەی دەست دەکەوێت پاشان شۆفانەکە بخە سەر ئاگر و کەپێگەیی لایبدە با سارد بێتەوە پاشان تێکەڵی بکە و بیدە لەدەم و چاوت بۆ ماوەی ١٠ بۆ ١٥ دەقیقە دواتر دەم و چاوت بەئاو بشۆ.
شێوازی دووەم:
پیازێکی بچوک
نیو کەوچک رۆنی خۆماڵی
١ کەوچک ھەنگوین
نیو کەوچک گوڵاو
جوان پیازەکە بھێنە لەرنەی بدە و پاشان ھەنگوین و گوڵاو و رۆنەکەی تێ بکە و جوان تێکەڵیان بکە پاشان لەشێوەی ماسکێک بیدە لەدەم و چاوت تا ١٥ دەقیقە پاشان دەم و چاوت بشۆ بەسابون پاشان بەئاوی سارد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کەمخەوی ئەگەرێ قەلەوبوونێ زێده‌ دکت

Lalish Duhok

ئیگزیمايا پێستێ زارۆكا چییە؟

Lalish Duhok

چالاكڤانه‌ك: پێتڤیه‌ دایك و باب زارۆكێن خۆ د ژینگه‌هه‌كا ساخله‌م و به‌خته‌وه‌ر دا مه‌زن بكن

Lalish Duhok