شبكة لالش الاعلامية

چەند زانیاریێن گرنگ ژ مفايێن فسته‌قێ

چەند زانیاریێن گرنگ ژ مفايێن فسته‌قێ
هه‌ولێر – ZNA

ھەندێک کەس وادەزانێت ئەم چەرەسە کێش زیاد دەکات بەڵام لە ڕاستیدا دەرکەوتووە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ تواندنەوەی چەوری ورگ.

لە ڕاستیدا ھەموو چەرەسەکان سوودبەخش و پڕ پێکھاتەی کانزایین بۆ جەستەی مرۆڤ بەڵام پێکھاتەی تایبەتی فستق وای لێدەکات باشترین و بەتامترین بێت، توێژینەوە نوێیەکان دەریان خستووە کە فستق زۆر گرنگە بۆ گەشەکردن و تەندروستی ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە.

فستق لە پێکھاتەکەیدا کانزاکانی وەکو مس و فۆسفۆر و مەنگەنیزی تێدایە کە مس ئەو ئەنزایمانەی تێدایە یارمەتی کارلێکە کیمیاوییەکانی لەش دەدەن و فۆسفۆر بۆ بەھێزکردنی ئێسکەکان و مەنگەنیز بۆ چڕکردن و باشکردنی شانەکانی ئێسک و گەشەسەندنیان, ھەروەھا فستق دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی B کە بۆ دەمار و ماسولکە و زیادکردنی ووزەی جەستەو باشکردنی میزاج بەسوودە و وەک ھێزێکی شەڕکەر وایە دژی پیس بوون یان ھەوکردنی جەستە, لەگەڵ ئەمەشدا دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان.

ھەرچەندە فستق کالۆری زۆری تێدایە بەڵام خۆشبەختانە ئەم ڕێژەیە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و چەورییە سوودبەخشەکان و ڕیشاڵەکان کە زۆربەی خۆراکی پێویست بۆ جەستە دابین دەکات.

خواردنی ئەم جۆرە چەرەسانەو لێکردنەوەی توێکڵەکەی وات لێدەکات کاتێکی زیاتری پێوە بەسەربەریت و ئەمەش نامەیەک بۆ مێشک دەنێرێت و ھەستی تێریت لەلا دروست دەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بۆ خانمان بڤان رەفتاران زه‌لامێ خۆ دلخۆش بکە

Lalish Duhok

ئامیرەک بۆ دەمێ چار خۆلەکان هەمی جۆرێن خارنێ دروست دکەت

Lalish Duhok

دەرمانه‌ك تەمەنێ مرۆڤى بۆ ١٥٠ سالان درێژدکت

Lalish Duhok