شبكة لالش الاعلامية

ڤێ ھەفتيێ پەرلەمانێ کوردستانێ دێ کۆم بت 

ڤێ ھەفتيێ پەرلەمانێ کوردستانێ دێ کۆم بت 
باسنيوز:

جێگری سەرۆکی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش، لە پەرلەمانی کوردستان، ڕای دەگەیەنێت، ئەم ھەفتەیە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند پرۆژە یاسایەکیش تاوتوێ دەکرێت.

نازم ھەرکی، جێگری سەرۆکی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ھەرچەندە بە فەرمی ھێشتا ڕانەگەیەنراوە کە چ ڕۆژێک کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت، بەڵام قەسە لەسەر ئەوەیە کە ڕۆژی چوارشەممەی داھاتوو، کۆبوونەوەکە بکرێت”.

جێگری سەرۆکی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمان، ئەوەشی خستە روو، کە بە 48 کاتژمێر پێش کۆبوونەوەکە، لە سایتی فەرمیی پەرلەمانی کوردستان، وادەکە بڵاو دەکرێتەوە و بەرنامەی کاریش دادەنرێت.

ئاشکراشی کرد، کە لەوانەیە لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمان، پڕۆژەی چاکسازی حکوومەت خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت و دواتر ئاراستەی لێژنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت، تا ئەوانیش تاوتوێی بکەن، چونکە دەبێت کۆدەنگی ھەموو فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و لێژنە پەیوەندیدارەکانی لەسەر بێت.

نازم ھەرکی، جێگری سەرۆکی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ (باسنیوز)، گوتیشی: “سبەی دووشەممە 8/1/2018 ھەریەکە لە لێژنەی یاسای و لێژنەی ناوخۆ، لەسەر ھەمواری یاسای ژمارە 86ی ساڵی 2004ی ھاتوچۆ و غەرامە کۆدەبنەوە، راپۆرتی لەسەر دروست دەکەین بۆ کۆبوونەوەی داھاتوو”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆك ‌بارزانی: هه‌كه‌ پارتى نه‌با دا پلانا ژناڤبرنا هه‌رێما كوردستانێ سه‌رگريت

Lalish Duhok

“داويا ئيساله‌ دەست ب پرۆژێ جادا ١٥٠ مەتری يا ھەولێرێ دێ ئێته‌ كرن”

Lalish Duhok

هه‌رێما کوردستانێ داخوازا وەبەرهێنانێ ژ کۆمپانیێن رووسی دکت

Lalish Duhok