شبكة لالش الاعلامية

ترى دژی خەمۆکییە 

ترى دژی خەمۆکییە 
رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەڵێ لە پێکهاتەی ترێدا ماددەی ئەوتۆ هەن دژی خەمۆکین، بۆیە دەکرێ ببنە دەرمانێکی نوێی دژە خەمۆکی، بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی بە دەرمانەکانی ئێستا باش نابن.

توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی نەخۆشخانەی ماونت سینای لە نیویۆرک ئەنجامدراوە و لە جۆرناڵی زانستی (Nature Communications) بڵاوبووەتەوە.

توێژینەوەکە لەسەر مشکی تاقیگە ئەنجامدراوە و تێیدا ڤەکۆڵین لەسەر هەردوو پێکهاتەی (dihydrocaffeic acid) و (malvidin-3′-O-glucoside) کراوە کە بەشێوەیەکی سرووشتی لە ترێدا هەن.

لە ئەنجامدا دەرکەوت هەردووک پێکهاتەکە تووندیی نیشانەکانی خەمۆکی کەمدەکەنەوە.

تیمە توێژەرەکە دەڵێن ئەم ئەنجامە دەبێ هانی نێوەندەکانی توێژینەوە بدات بۆ بەدواداچوونی بەردەوام لەپێناوی دۆزینەوەی چارەسەری نوێ بۆ خەمۆکی، بە تایبەت بۆ ئەوانەی بە دەرمانەکان ئێستا باش نابن.

د. جۆلیۆ ماریا، سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە، دەڵێ “ئەم رێگە نوێیەی چارەسەر لەوانەیە ببێتە جێگای ئومێدی ئەو کەسانەی بە دەمان دەژە خەمۆکییەکانی ئێستا باش نابن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

درێژترین توويا كوردستان ببینه‌

Lalish Duhok

بلندبوونا فشارا خوونێ چییه‌؟

Lalish Duhok

کەسەکێ ئیندۆنیزی ریکۆردا دان عەمرترین مرۆڤێ سەر زەمینێ شکاند

Lalish Duhok