شبكة لالش الاعلامية

ئەنجووومەنێ رۆحانیێ ئێزدیان، یادداشتنامه‌يه‌كێ دده‌تە كۆمەلگه‌ها نێڤ دەولەتی

ئەنجووومەنێ رۆحانیێ ئێزدیان، یادداشتنامه‌يه‌كێ دده‌تە كۆمەلگه‌ها نێڤ دەولەتی
شێخان-KDP.info-

ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدییان رایگەیاند، ئەوان لە دواكۆبوونەوەی خۆیاندا، چەندین تەوەریان باس كردووە، بە تایبەت رەوشی ئێزدییان لە عەفرین و شنگال و، یادداشتێكیش لەو بارەیەوە دەدەنە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

پێگەی فەرمیی ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدییان بڵاوی كردووەتەوە، ئەنجوومەنی رۆحانی بە هاوكاریی لیژینە راوێژكاری ئەنجوومەنەكە، كار دەكات بۆ ئەوەی یادداشتێك پێشكەشی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بكات بۆ باشتركردنی رەوشی ئێزدییان بە تایبەت لە عەفرین و شنگال.

ئەنجوومەنەكە هەروەها رایگەیاندووە، بڕیارە یادداشتەكە بە فەرمی پێشكەشی ئێران و توركیا بكەن و هەروەها بۆ جیهان و دەزگاكانی پەیوەندیداری بنێرن، تا ناوچە ئێزدینشینەكان بپارێزن و كۆمەڵكوژییەكی دیكە بەسەر ئێزدییاندا نەیەت، چونكە ئێزدییەكان ئێستا لە عەفرین و شنگال “لە ژێر هەڕەشەی كومەڵكوژیدان”.

بە گوێرەی ئامارەكان، تا ئێستا بە هەزاران ئێزدی ئاوارەی لوبنان و وڵاتانی دیكە بوون بە هۆی هاتنی هێزەكانی سەر بە سوپای توركیا بۆ ناوچەكانی عەفرین و، هەموو مەزارگا و پەرستگاكانی ئێزدییانیش سووتێندراون و لەناو براون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سيروان بارزانى فه‌رماندێ هێزێن پێشمه‌رگه‌ى ساڵڤه‌گه‌ڕا دامه‌زڕاندنا بنگه‌هێ لالش پيرۆز دكه‌ت

Lalish Duhok

د.سه‌عید خودێدا:بنگه‌هێ لالش سازییه‌كا ئێزدیناسى و جڤاكى و ره‌وشه‌نبیرى یه‌ د چارچۆڤێ حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ دا

Lalish Duhok

کونسولا بریتانیا: پێدڤيە ڕێککەفتنا شنگال بێته‌ بجهئينان و ژیانا ئاسایی بۆ ئێزدیان ڤه‌گەڕت

Lalish Duhok