شبكة لالش الاعلامية

دناڤ قوربانیێن لافاوا دھۆكێ تەرمێ زارۆكه‌كى نه‌هاتيه‌ ديتن 

دناڤ قوربانیێن لافاوا دھۆكێ تەرمێ زارۆكه‌كى نه‌هاتيه‌ ديتن 

K24 – دھۆك

بەھۆی بارانی بەخوڕ، شەوی رابردوو لە چەند ناوچەیەكی سنووری پارێزگای دھۆك لافاو روویدا، بەوھۆیەوە چوار كەس گیانیان لەدەستداوە، كە یەكێكیان منداڵە و تائێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.

پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: “ھەر چوار كەسە ئەندامی خێزانێكن و ویستوویانە لە كەلەكچییەوە بە مەبەستی نەخۆشخانە بچنە دھۆك، بەھۆی دروستبوونی لافاو ئاو بردوونی و گیانیان لەدەستداوە”.

شەوقی سلێمان، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دھۆك، بە كوردستان24 رایگەیاند: “تا ئێستا تەرمی سێ ھاووڵاتی دۆزراوەتەوە و تەنیا یەك كەس ماوە ئەویش منداڵە و تیمەكانی بەرگری شارستانی لە گەڕان بەردەوامن لە گەڕان بە دوای تەرمی منداڵەكە”.

روونیكردەوە: “ئەو خێزانە بە ئۆتۆمبێل كەوتوونەتە نێو ئاو و شوفێری ئۆتۆمبێلە توانیویەتی خۆی رزگاربكات و سەرنشینەكان خنكاون، ئەو منداڵەی كە تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە تەمەنی لە خوار 10 ساڵیدایە”.

ئاماژەی بەوەشدا: “زیاتر لە 50 ماڵ ئاو چووەتە نێو خانووەكانیان، ھەروەھا 28 كەسی دیكە، كە بەھۆی لافاو گیریان خواردبوو رزگارمان كردوون”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌مریكا سوپاسیا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دكه‌ت

Lalish Duhok

”چاڤه‌رێ دئێته‌ كرن ل هەفتيا داهاتى مووچێ بەشه‌کێ زۆر يێ وەزاره‌تان بێته‌ دابه‌شكرن“

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانى: كێشان لگه‌ل به‌غدا دێ چاره‌سه‌ركه‌ین

Lalish Duhok