شبكة لالش الاعلامية

“به‌غدا سێ لژنا بۆ لێكۆلينێ ژ (سه‌خته‌كاریێ) دهنێرته‌ هه‌رێمێ”

“به‌غدا سێ لژنا بۆ لێكۆلينێ ژ (سه‌خته‌كاریێ) دهنێرته‌ هه‌رێمێ”
K24 – هه‌ولێر:

به‌گوێره‌ی راگه‌یێنراوێكی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئەمڕۆ 13/5/2018 لە بەغداوە 3 لیژنه‌ ده‌گه‌نه‌ هەرێمی كوردستان تا پێداچوونەوەو لێكۆڵینەوە لە سكاڵاكانی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.

دەرباز محەمەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق له‌وباره‌یه‌وه‌ راگەیەندراوێكدا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: “سێ لیژنه‌كه‌ كاریان پێداچوونەوەو لێكۆڵینەوەیه‌ لە سكاڵاكانی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكه‌ن”.

دەرباز محەمەد كه‌ سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ داوای له‌ خه‌مخۆران كردووه‌ دان بە خۆیاندا بگرن تاوەكو به‌گرتنه‌به‌ری رێككاریی یاسایی مافه‌كانیان بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌.

شه‌وی رابردوو گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری یه‌كێتییان به‌ ساخته‌كاریی رێكخراو تۆمه‌تبار كرد و به‌یاننامه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ بڵاوكرده‌وه‌و وێڕای خستنه‌ڕووی گومانه‌كانیان له‌ بوونی ساخته‌كارییه‌كی رێكخراو، داوای به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیشیان كرد.

رۆژی شه‌ممه‌ 12/5/2018 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و به‌راورد به‌ هه‌ڵبژاردنی رابردوو رێژه‌ی به‌شدارییكردنی هاووڵاتیان له‌ پرۆسه‌كه‌دا زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌و له‌ عێراق نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ 45% و بڕیاره‌ تا سبه‌ینێ ده‌ره‌نجامه‌كانی رابگه‌یه‌نرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پەکەکه‌ دەروازەیەکی کوردستانێ رادەستی میلیشیايێن عێراقی دکت 

Lalish Duhok

سه‌قاناسى: بارانبارین دێ بەردەوام بت

Lalish Duhok

عەبادی: بۆ شەرێ حەویجە هەماهەنگی لگەل هێزێن پێشمه‌رگەى پێتڤيه‌

Lalish Duhok