شبكة لالش الاعلامية

پەرلەمانتاره‌ک: چوو ده‌م بۆ كۆمبوونا پەرلەمانى و حكوومەتێ نه‌هاتيه‌ دیاركرن 

پەرلەمانتاره‌ک: چوو ده‌م بۆ كۆمبوونا پەرلەمانى و حكوومەتێ نه‌هاتيه‌ دیاركرن 
باسنيوز:
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رای دەگەیەنێت، تاكوو ئێستا هیچ وادەیەك بۆ كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و یاسایی پەرلەمان، لەگەڵ وەزیری دارایی دیاری نەكراوە، جەختیش دەكاتەوە كە تێپەڕاندنی پڕۆژەكە لە بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستاندا دەبێت.

هێڤا حاجی، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری، وەبەرهێنان لە پەرلەمانی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ناكۆكی لەسەر چەند بڕگەیەكی پڕۆژە یاسای چاكسازیی خانەنشینی و دەرماڵە و مووچە و بەخشینەكان دروست بووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: “بڕیارە بۆ ئەو مەبەستە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و یاسایی پەرلەمان، لەگەڵ وەزیری دارایی بكرێت، كە پەرلەمان وادەكەی دیاری دەكات، بەڵام تاكوو ئێستا وادەی كۆبوونەوەكە دیاری نەكراوە”.

پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری ئەمساڵ، چەند فراكسیۆنێكی ناو پەرلەمان بە بیانووی بانگەشەی هەڵبژاردن رێگر بوون لە پەسەندكردنی پرۆژە یاساكە و كۆبوونەوەكان بۆ دوای ئەو پرۆسەیە دوا خران”.

ئێستا بەشێك لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆن یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بە بیانووی جیاواز لە هەوڵی ئەوە دان دەستكاریی پڕۆژە یاساكە بكرێت و وەك خۆی لە پەرلەمانی كوردستان تێنەپەڕێت”.

فرسەت سۆفی، پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی، بۆ (باسنیوز) جەخت دەكاتەوە، ئەوان سوورن لەسەر تێپەڕاندنی پڕۆژەكە و بۆ ئەو مەبەستەش دەیانەوێت هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم فراكسیۆنەكان بكەن.

پێشتر رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردبوو ئەگەر پرۆژە یاسای چاكسازی، وەك خۆی جێبەجێ بكرێت، دەبێتە هۆی گەڕانەوەی خەرجییەكی زۆری بەفیڕۆ چوو و دەستكاریكردن لە سیستەمی پاشكەوتی مووچە كە لە ‌بەرژەوەندیی مووچەخۆراندا دەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا ساخله‌ميێ:ل هەرێما كوردستانێ ب دەهان هەزار تووشبوويێن نەخۆشیا شەكرێ هاتينه‌ تۆماركرن

Lalish Duhok

كارتەر: گرتنا مووسل و رەقە  داويا داعشێ نینە

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش پیرۆزباهيێ ل كرستيانان دكه‌ت

Lalish Duhok