شبكة لالش الاعلامية

جێگرێ سەرۆكێ ئەرمینیا: هاريكاریا قوتابیان و گەنجێن كوردستانێ دێ كەین

جێگرێ سەرۆكێ ئەرمینیا: هاريكاریا قوتابیان و گەنجێن كوردستانێ دێ كەین

ئەرمینیا-KDP.info-

فەلاح حەسەن، جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسیی جیھان، كە ھاوكات لاوێكی كوردستانی باشوورە لەسەر پشكی یەكێتیی لاوانی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەگەڵ ڤاچی گابرلیان، جێگری سەرۆكی حكوومەتی ئەرمینیا كۆ بووەوە و، لە كۆبوونەوەكەدا گابرلیان گوتی: “وەك حكوومەتی ئەرمینیا، ھاوكاری و ئاسانكاریی تەواو بۆ قوتابیان و گەنجانی كوردستان دەكەین”.

فەلاح حەسەن، لە كۆبوونەوەكەدا باسی لە بوونی كۆمەڵێك قوتابی وخوێنكاری كوردستان كرد لە ئەرمینیا و داوای لە حكوومەتی ئەرمینیا كرد زیاتر دەرگاكانیان بكەنەوە بە رووی قوتابیان و خوێندكارانی كوردستاندا و ئاسانكارییان بۆ بكرێت، بە تایبەتی لە بوارەكانی پزیشكی و زانستیدا.

لای خۆیەوە، جێگری سەرۆكی حكوومەتی ئەرمینیا، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پەرەپێدان بە دۆستایەتی لەگەڵ گەلی كوردستان و ئاسانكاری بۆ قوتابیانی ھەرێمی كوردستان، هەروەها سوپاسی ئەم گەنجە كوردە و شاندی یاوەری كرد كە بە سەردان لە یەریڤانن.

شایەنی باسە، فەلاح حەسەن بۆ سەرپەرشتیكردنی كۆبوونەوەی سەركردایەتیی لاوانی سیاسیی جیھان، لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیایە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زاره‌تا په‌روه‌ردێ رۆنكرنه‌كێ لسه‌ر تاقیكرنێن نیشتمانى يێن پۆلا نه‌هێ دده‌ت

Lalish Duhok

هنارتیێ نەتەوێن ئێکگرتی ل عێراقێ: حەشدا شەعبی فشار ل سەر دەنگدەران کرینە

Lalish Duhok

ئه‌مريكا پشته‌ڤانيا خوه‌ بۆ گه‌ل وحوكمه‌تا هه‌رێما كوردستانێ دوپاتكر

Lalish Duhok