شبكة لالش الاعلامية

پارتی و ئێكه‌تى ب پرۆژه‌یه‌كی هه‌ڤبه‌ش دچنه‌ به‌غدا

پارتی و ئێكه‌تى ب پرۆژه‌یه‌كی هه‌ڤبه‌ش دچنه‌ به‌غدا
ZNA – هه‌ولێر

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای دەكات، لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان پڕۆژەیەكیان ئامادەكردووە، بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆیان بیبەنە بەغدا و لەگەڵ لایەنەكانی دیكە گفتوگۆی لەسەر بكەن.

بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكھێنانی حكوومەتی داھاتووی عێراق، بڕیارە لە چەند رۆژی ئایندەدا پارتی و یەكێتی، بە شاندێكی ھاوبەش بچنە بەغدا، بڕیاریشە پێش چوونی شاندەكە ھەردوولا كۆببنەوە و تاوتوێی ئەو دۆسیە گرنگانە بكەن كە لە بەغدا لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان گفتوگۆی لەسەر دەكەن.

كاكەمین نەجار، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە K24 راگەیاند: “داوامان لە حزبەكانی دیكەی كوردستانیش كردووە كە پێكەوە بچینە بەغدا، پڕۆژەیەكیشمان ئامادەكردووە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان بكەین و لەوە تێبگەین لەسەر چ بنەمایەك بچینە ناو حكوومەتی داھاتووی عێراق”.

گوتیشی: “بودجەی ھەرێمی كوردستان و بابەتی پێشمەرگە و دابینكردنی مووچە بۆ ھێزی پێشمەرگە لە ئەولەویەتی ئێمەیە ئەگەر لەسەر ئەوانە رێككەوتین دواتر باسی پۆستەكان دەكەین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

توركیا پەیوەندییەكانی لەگەڵ سووریا ئاسایی دەكاتەوە؟

Lalish Duhok

دیدارا تره‌مپ و فوئاد حوسێن

Lalish Duhok

لیژنەیەك لسەر پيڤه‌رێ ئاڤا مالان هاته‌ پێكئينان 

Lalish Duhok