شبكة لالش الاعلامية

سەرۆك بارزانی پەیامه‌ك به‌لاڤكر  

سەرۆك بارزانی پەیامه‌ك به‌لاڤكر  

باسنيوز:

سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا، سەرەخۆشی لە کەسوکاری جوانەمەرگ جەبار عوسمان، دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 18\6\2018، سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا، سەرەخۆشی لە کەسوکاری جوانەمەرگ جەبار عوسمان، کرد، کە بەهۆی ئەوەی هەولێ ئەوەی دابوو، گەشتیارێکی عەرەب لە خنکان رزگار بکات، خۆی گیانی لەدەست دا.

سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا، رای گەیاند: ”سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری ئەو گەنجە فیداکارەی گەلەکەمان دەکەم، گیان لەدەستدانی ئەو گەنجە نمونەی ڕۆحی مرۆڤدۆستی و فیداکاری مرۆڤی کوردە“.

جەختیشی لەوە کردووەتەوە، کە ئەمە رووداوێکی کەم وێنەیە و نیشانەیەکی ڕوونە بۆ کولتووریی بەرزی گەلی کوردستان، بۆ رێزگرتن لە میوان و یارمەتیدانی خەڵکی لێقەوما و سیمبوڵی مرۆڤسالاری کورد.“

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

‎بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

‎زۆر خەمبارین بە بیستنی هەواڵی گیان لەدەستدانی هاووڵاتی (جەبار عوسمان) کە لە پێناو رزگارکردنی گیانی هاووڵاتییەکی گەشتیاری عەرەب خۆی کردە قوربانی و لە ڕووباری چۆمان لە نزیک گوندی ”بەرسیرین” خنکا.

‎بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری ئەو گەنجە فیداکارەی گەلەکەمان دەکەم، گیان لەدەستدانی ئەو گەنجە نمونەی ڕۆحی مرۆڤدۆستی و فیداکاری مرۆڤی کوردە، ئەمە رووداوێکی کەم وێنەیە و نیشانەیەکی ڕوونە بۆ کولتووریی بەرزی گەلی کوردستان، بۆ رێزگرتن لە میوان و یارمەتیدانی خەڵکی لێقەوماو سیمبوڵی مرۆڤسالاری کورد.

‎لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو (جەبار عوسمان) بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبرو ئارامی بە خانەوادەکەی ببەخشێت.

‎مسعود بارزانی

۱۸/٦/۲٠۱۸

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌ڤپه‌یمانان پرا حوریه‌ ل ناڤ مووسل بۆردۆمان كر

Lalish Duhok

ئیتالیا 11 پێشمەرگەيێن بریندار چارەسەر دكت

Lalish Duhok

پێشمه‌رگه‌ فێری ئاشكراکرنا چه‌كێ كێمیایی دبن

Lalish Duhok