شبكة لالش الاعلامية

کاریگەرترین رێ بۆ هێلانا جگارەکێشانێ هاته‌ ديتن

کاریگەرترین رێ بۆ هێلانا جگارەکێشانێ هاته‌ ديتن
K24 – هه‌ولێر:

بەگوێرەی نوێترین لێکۆڵینەوە، بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی (ڤەیپ) یارمەتی وازهێنان لە جگەرەکێشان دەدات و زیانی زۆر کەمتریشی هەیە.

شارەزا و پرۆفیسۆرانی زانکۆی ئەنگلیای بەریتانی ئاشکرایان کردووە، ئەو کەسانەی جگەرەی ئەلیکترۆنی بەکاردەهێنن، ناتوانن جارێکی دیکە بگەڕێنەوە سەر جگەرەی ئاسایی چونکە تام و بۆنی ئەو جگەرە ئەلیکترۆنییانە، جگەرەی ئاسایی لەپێش چاوی جگەرەکێشه‌كان دەخەن.

کایترین نۆتلێی، دکتۆر لە بەشی پزیشکی زانکۆی ئەنگلیا، تاقیکردنەوەی لەسەر 40 کەسی جگەرەکێش کردووە و لە ئەنجامدا چەند ئەنجامێک بڵاودەکاتەوە.

لە لێدوانکیدا بۆ رۆژنامەی سەنی بەریتانی، ئەو پزیشکە لەبارەی توێژینەوەکەی گووتی: “ئەوانەی بە رێکەوت جگەرەی ئەلیکترۆنیان تاقیکردۆتەوە، ئەگەر نیازی وازهێنان لە جگەرەشیان نەبووبێت،جگەرەی ئاساییان وازلێهێناوە و جگەرەی ئەلیکترۆنییان دەستپێکردووە”.

پزیشکەکە دەشڵێت: “جگەرەی ئەلیکترۆنی جێگرەوەیەکی درێژ خایەنی جگەرەی ئاساییە و زیانی کەمتریشە”.

لە لایەکی دیکەوە، رێکخراوی تەندروستی گشتی ئینگلتەرا، توێژینەوەیەکی بەفراوانی ئەنجامدا و ئاشکرای کرد،”جگەرەی ئەلیکترۆنی بە رێژەی 95% زیانی کەمترە لە جگەرەی ئاسایی، ئێستا باشترین و دیارترین رێگایە بۆ وازهێنان لە جگەرە بەشێوەیەکی هەمیشەیی”.

لە توێژینەوەکەی ئەو رێکخراوە ئەوەش ئاشکراکراوە، بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی هەم هەرزانتر و هەم چێژبەخشترە بۆ ئەوانەی لەسەری بەردەوام دەبن”.

هەربەگوێرەی توێژینەوەیەکی دیکەی بەریتانی کە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی ئینگلتەرا بۆ رووبەڕووبونەوەی شێرپەنجە ئەنجامدراوە، “جگەرەی ئەلیکترۆنی نیکۆتینیان تێدایە و هۆکاری ئالوودەبوونن، بەڵام تەندروسترن لە جگەرەی ئاسایی و بەرپرسیارنین بۆ ئەو زیانە گەورانەی توتنی جگەرەی ئاسایی دووچاری جگەرەکێشه‌كانی دەکەن”.

نوێكراوەتەوە44 خولەك لەمەوپێش
زۆرترین بینراو
24 کاتژمێر
هەفتەی رابردوو
مانگی رابردوو
01 دایكی شەش منداڵ بە گولـلەی باوكی گیانی لەدەستدا
02 “ناوچه‌كه‌ بۆ له‌دایكبوونی ده‌وڵه‌تی كوردیی ئاماده‌ ده‌كرێت”
03 به‌ وێنه‌.. زینده‌وه‌رێك ته‌نگ به‌ هاووڵاتییانی كه‌ركووك هه‌ڵده‌چنێت
04 دوای ماچ و وێنەی سێڵفی دەستیان بە کوشتنی یەکتری كرده‌وه‌
05 باندێکی دزی لە هەولێر دەستگیرکرا
06 “ئەمەریكا پشتی كورد بەرنادات”
وتار
عێراق بەرەو ﺋﺎﯾﻨﺪەیەﮐﯽ ﺷﮑﺴﺘﺨﻮاردوو (نووری مالیكی) سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق بەبێ گوێدان بە بڕگەکانی دەستور، بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی عێراق بەرەو ﺋﺎﯾﻨﺪەیەﮐﯽ ﺷﮑﺴﺘﺨﻮاردوو شۆڕش عەزیز سورمێ کوردی رۆژهەڵات ئاکتیڤ دەبێت
حوسێن کوردنەژاد:
کوردی رۆژهەڵات ئاکتیڤ دەبێت
خراپترین بژارده‌
محه‌مه‌د حاجی كه‌ریم:
خراپترین بژارده‌
با هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌نگه‌ر لێ بدات
به‌رزان عه‌لی حه‌مه‌:
با هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌نگه‌ر لێ بدات
SideBarReaderLeft SideBarReaderLeft-2

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زێده‌بوونا كێشا زیپكه‌يان ل وه‌رزێ هاڤینێ دا

Lalish Duhok

رێیه‌ک ره‌شاتیا ل ژێر چاڤان ناهێلیت

Lalish Duhok

ب ڤى شێوەى قۆتيكێن ترومبێلا خۆ پاقژ بكه‌

Lalish Duhok