شبكة لالش الاعلامية

کۆمیسیۆنا کوردستانێ نێزیکی 50 هەزار کەسان ب گرێبەست ددامەزرينت 

کۆمیسیۆنا کوردستانێ نێزیکی 50 هەزار کەسان ب گرێبەست ددامەزرينت 
رووداو – هەولێر

ئەو هەزار و 500 کارمەندەی بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی کوردستان دامەزرێندراون “لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستبەکاردەبن. کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش نزیکەی 50 هەزار کەس بە گرێبەست دادەمەزرێنێت.

جووتیار عادل، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بووەتە بابەتێکی هەستیار، دوای ئەوەی لەوبارەوە بۆچوونی لایەنەکانمان وەرگرت بۆ نوێکردنەوەی تۆمارەکە، پێشنیازمانکرد خۆیان کەسەکان هەڵبژێرن لە چوارچێوەی ئەو مەرج و پێوەرانەی کۆمیسیۆن دیاریکردوون. ئێستا ئەو کەسانە دامەزراون و لە چەند رۆژی داهاتوو دەستبەکاردەبن”.

د. جووتیار عادل گوتیشی، ئەو هەزار و 500 کەسە بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بەشێوەی گرێبەست و بۆ ماوەی 3 – 4 مانگ دامەزرێندراون.

لەبارەی شێوازی وەرگرتن و مووچەکانیان، جووتیار عادل دەڵێت، هەموویان لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە پێشنیازکراون، هەر لایەنەی بەپێی قەبارەی خۆی، بەڵام پێوەرەکانی کۆمیسیۆن لەبەرچاوگیراون. گوتیشی “مووچەی بەڕێوەبەری بنکە 600 هەزار دینار، جێگری بەڕێوەبەر 550 هەزار دینار و فەرمانبەریش 500 هەزار دینارە بۆ هەر مانگێک”.

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ئاشکراشیکرد، لە قۆناخی دووەم بۆ رۆژی ‌هەڵبژاردنی 30-9-2018ی پەرلەمانی کوردسان زیاتر لە 45 هەزار کەسی دیکە دادەمەزرێنن. لەوانەش هەر کارمەندێکی سەر سندووق یەک رۆژ 100 هەزار دیناری پێدەدرێت. گوتیشی، لە داهاتوودا میکانیزم و چۆنێتی وەرگرتنیان رادەگەیێنن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کۆمیسیۆنا هەڵبژارتنان لیژنەيه‌ك بۆ دیارکرنا فەرمانبەرێن بنگه‌هێن دەنگدانێ پێکئينا

Lalish Duhok

31 سال بسه‌ر وه‌فه‌را داويا ئه‌ندازیارێ ئاشتيێ دا ده‌رباز دبن 

Lalish Duhok

پۆلیسێن بریتانیا گرووپه‌كێ مافیايێ كورد ده‌سته‌سه‌ركر

Lalish Duhok