خووندنا بلند: ئيساله رێژا وه‌رگرتنێ ل زانكۆيان تا 70% دێ بۆ ده‌رچۆيێن خۆلا ئێكێ بت
باسنيوز:
د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند: “له‌پێناو تێكه‌ڵبوون و سوود وه‌رگرتن له سیستەمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی خوێندن و زووتر ده‌ستكردن به ده‌وام، به‌تایبه‌ت خوێندكارانی قۆناغی یه‌ك، وه‌ك پێشتر ئەنجومەنى وەزارەت بڕیاری داب‌و، ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی وه‌رگرتن تا (70%) بۆ ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌م له پۆلی دوانزه ده‌بێت.
ئەو ڕاگەیاندنەى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دوێنێ سێشەممە (3/7/2018) لە میانەى سەرپەرشتیکردنى کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت هات.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت به گرنگییه‌وه باسی له گۆڕانكاری له سیستمی وه‌رگرتندا كرد و گوتی: بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران له زووترین كاتدا ده‌ست به خوێندن بكه‌ن، به‌تایبه‌ت خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ش ڕای گه‌یاند: ئێستا هه‌مو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌یه تا سه‌ره‌تای مانگی سیپته‌مبه‌ر ناوی خوێندكاران له ڕێگه‌ی (زانكۆلاین)ەوە بڵاو بكرێته‌وه و گوتیشی ده‌ستپێكردنی ده‌وامی خوێندكاران له كاتی خوێدا كارئاسانیمان بۆ ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند سیستەمێكی نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆكان، به‌و هۆیه‌شه‌وه زانكۆكان ده‌توانن زووتر ئه‌كریده‌یتشن وه‌ربگرن، د.یووسف ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین هاوشێوه‌ی وڵاتانی دونیا ساڵی داهاتوو ته‌نها ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌م وه‌ربگرین، ئه‌وه‌ش بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری ده‌وامی خوێندكارانه له زانكۆكان.
ساڵنامه‌ی خوێندن
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تدا، د.محەمەد حوسێن سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری له دیوانی وه‌زاره‌ت سمینارێكی ده‌رباره‌ی ساڵنامه‌ی زانكۆ پێشكه‌ش كرد، بۆ ئه‌وه‌ش گوتی: له ئاماده‌كردنی ئه‌و ساڵنامه‌یه‌دا په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆك زانكۆكان كرد، گوتیشی به هه‌موان هه‌وڵمانداوه ئه‌م ساڵنامه‌ی ئه‌كادیمی و ساڵنامه‌ی ئه‌كادیمیان ئاماده‌كرد، وتیشی له ساڵنامه‌كه‌دا بریتیه له ماوه‌یه‌ی كه خوێندكار په‌یوه‌ندی به زانكۆ ده‌كات تا كۆتایی ساڵ، ڕوونیشی كرده‌وه له ئاماده‌كردنی ساڵنامه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه سه‌ر سیستەمی سیمیسته‌ر، چونكه زۆرینه‌ی زۆری زانكۆكانی جیهان ئه‌و سیستەمه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، د.محەمەد حوسێن گوتی: “ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه باسكردنه له ماوه‌ی خوێندن له زانكۆكان، چونكه یه‌كخستنی ماوه‌ی خوێندن له زانكۆكان ئه‌سته‌مه، بۆیه گرنگه ئێمه له كوردستان له مانگی سیپته‌مبه‌ر ده‌ست به‌خوێندن بكرێ و له مانگی ته‌مموز كۆتایی به‌پڕۆسه‌ی خوێندن له زانكۆكان بێ، هه‌ر له میانه‌ی سمیناره‌كه‌یدا سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری ورده‌كارییه‌كانی ساڵنامه‌كه‌ی خسته‌ڕو، له‌گه‌ڵ ئاماژه‌كردن به‌هه‌فته‌كانی خوێندن و ڕۆژانی تاقیكردنه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا ڕۆژه‌كانی پشو و بۆنه نیشتیمانیه‌كان و بۆنه تایبه‌تیه‌كانیشی دیاریكردبو.
دوا به‌دوای پێشكه‌شكردنی سمیناره‌كه‌ی، ساڵنامه‌كه‌ی خرایه ده‌نگدانه‌وه و، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت بڕیاریدا له ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا ئه‌و ساڵنامه‌یه جێبه‌جێ بكرێ، هه‌روه‌ك زانكۆكانیش سه‌رپشكران ئه‌وه‌ی له توانایدا بوو ئه‌مساڵ بتوانن جێبه‌جێی بكه‌ن، ئه‌توانێ جێبه‌جێیی بكات، له‌هه‌مان كاتدا كۆبونه‌وه‌كه بڕیاریشدا هه‌ر خوێندكارێك پابه‌ند نه‌بوه به‌ڕۆژه‌كانی ده‌وام و پشوو و، ڕێژه‌ی (10%) نه‌هاتنی تێپه‌ڕاند ده‌بێ ئه‌و ساڵه به‌كه‌وتوو بۆیی هه‌ژمار بكرێت.
ماوه‌ی خوێندنی باڵا دڕێژ ناكرێته‌وه
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت داوایه‌كی خوێندكارانی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆر ڕه‌تكرایه‌وه، كه داوایان كردبو بۆ جاری چواره‌م ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌یان بۆ درێژبكرێته‌وه، هه‌روه‌ك بڕیاریش درا ڕێشوێنی پێویست له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و خوێندكارانه‌ش بگیرێته‌به‌ر كه خوێندكاره‌كانی له خوێندنی باڵا داوای درێژكردنه‌وه ده‌كه‌ن بۆ جاری سێیه‌م و چواره‌م داوای درێژكردنه‌وه ده‌كه‌ن.
بڕیاره كارگێڕی و دارییه‌كان
له بواری کاروباری کارگێری و داراییشدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت دوای تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌ت و ته‌وه‌رێك، له‌سه‌ر داوای زانكۆكان چه‌ند بڕیارێك درا، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و له‌سه‌ر داوای زانكۆی كۆیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی کێشەی ئەو بەڕێزانەی لە کاتی مۆڵەتی بێ مووچەدا بڕوانامەی باڵایان بەدەست هێناوە، نووسراوێك به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئەنجومەنی وەزیران، چونکە زۆرینەیان میلاکی زانکۆن و پێویستیان بە پسپۆڕییەکانیانە، هه‌روه‌ك له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بڕیاری ئه‌وه‌ش درا کرێی وانەبێژی هەر سه‌عاتێكی وانەوتنەوە بە دوو سه‌عات بۆ ئەو مامۆستایانەی کە وانەبێژن لە سێنته‌ره‌كانی زمان هه‌ژمار بكرێ، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی وه‌زاره‌تدا دێ بۆ بایه‌خدان به زمانی ئینگلیزی.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، له‌سه‌ر داوای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت بڕیار درا به گۆڕینی ناوی كۆلێژی ئه‌ده‌بیات له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین/ هه‌ولێر بۆ كۆلێژی ئاداب، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت داوایه‌كی زانکۆی ڕاپەرین ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بكات، كه تایبه‌ت بە کارکردن بە ڕێنمایی ژمارە (7) بۆ شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ.
بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به خوێندكاران
له ته‌وه‌ری تایبه‌ت به‌کاروباری قوتابیان / خوێندکاران چه‌ند بابه‌تێك تاوتوێ كرا، له‌وانه گواستنەوەی خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان و بابه‌تی وانەكانی سەرباركردن و ناوه‌ڕۆكی پرۆگرامه‌كان و یه‌كه‌كان، كۆبونه‌وه‌كه داوایه‌كی وەزارەتی پەروەردەشی په‌سند كرد، كه تایبه‌ت بو بە بەخشینی وانەی زمانی سریانی هاوشێوەی زمانی کوردی و عەرەبی بۆ پۆلی 12 ی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی 2016-2017 بۆ کۆمەڵەی زانستی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
