شبكة لالش الاعلامية

فەرمانبەره‌ك شەش سالان دەوامێ ناکت و کەس نزانت 

فەرمانبەره‌ك شەش سالان دەوامێ ناکت و کەس نزانت 
K24- هه‌ولێر:

دوای ئەوەی بەڕێوبەرایەتییەکەی بڕیار دەدات خەڵاتی رێزلێنان بدەنە ئەندازیار خواکین گارسیای تەمەن 60 ساڵ، دەردەکەوێت ئەو فەرمانبەرەی حکوومەت شەش ساڵە دەوامی نەکردووە و مووچەشی وەرگرتووە.

گارسیا ئەندازیاری ئاو و ئاوەڕۆیە لە شاری کادیزی ئیسپانیا، ماوەی شەش ساڵ نەچۆتە سەرکار، مووچەشی وەرگرتووە و کەسیش هەستی پێنەکردووە.

جۆرگی بلاس فێرناندز، جێگری پارێزگاری شارەکە، لەسەر ئەو حاڵەتە بە رۆژنامەی گاردیانی گووت: “ئەو هەر ناوی لە لیستی مووچەدا بوو، منیش بیرم کردەوە و بەخۆمم گووت، ئەم پیاوە دیار نییە، ئایا ئەو بەراستی لێرەیە؟ ئایا خانەنشینکراوە، ئایا مردووە؟”

پاشان فێرناندز دەچێتە فەرمانگەکە و لە هەواڵی گارسیا دەپرسێت، ئەوانیش پێی دەڵێن ساڵانێکە ئەوان گارسیایان نەدیتووە، دواتر، جێگری پارێزگار تەلەفونی بۆ دەکات و پێی دەڵێت کە ئەو لە یەک مانگی رابردوو چیکردووە لە فەرمانگە، بەڵام گارسیا وەڵام ناداتەوە.

دادگای شارەکە بەبڕی 30 هەزار دۆلار گارسیای سزادا بەوەی شەش ساڵ نووسینگەکەی بە چۆڵی جێهێشتووە.

کاری ئەو فەرمانبەرەی حکوومەت پلاندانان بووە بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاو، لە کاتی بڕیاری خانەنشین و خەڵاتکردنی دەرکەوتووە کە “بندیوارە”.

گارسیا هۆکاری نەچوونی بۆ سەرکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، هاوکارەکانی بەردەوام “گاڵتە و سوکاییەتییان” پێکردووە.

H.J

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ميهه‌كا ته‌مه‌ن دوو سالى جیاواز ل ميهێن دى پێنج شاخ هەنه‌

Lalish Duhok

شازادەیەکی سعودیە 80 بالندێن گۆشتخۆر دبه‌تە ناڤ فرۆکێ دا

Lalish Duhok

فرۆكه‌كێ ل 2018 ده‌ست ب گه‌شتا خوه‌ كر و ل 2017 گه‌هشت!

Lalish Duhok