شبكة لالش الاعلامية

زارۆكه‌كێ سێ سالى بابێ خۆ ژ مرنێ رزگار کر

زارۆكه‌كێ سێ سالى بابێ خۆ ژ مرنێ رزگار کر

خەندان928112016_mnawwa
لە حاڵەتێکی دەگمەن و ناوازەدا منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان باوکی لە مردن رزگاردەکات، دوای ئەوەی دەچێتە سەر کورسییەک و کوپێک شیر بۆ باوکی تێدەکات بۆ ئەوەی بیخواتەوەو باری تەندروستی باش ببێت، چونکە باوکی شەکرەی بووەو لەو کاتەدا باری تەندورستی تێکچووە.

منداڵەکە ناوی جۆرج جۆنزەو بە منداڵە ئازاو زیرەکەکە ناوی دەرکرد، دەبینێت باوکی باری تەندروستی تێکچووەو رێژەی شەکرەکەی بەرزبووەتەوە بەجۆرێک کە ناتوانێت لەجێگای خۆی جوڵە بکات، دایکیشی لە ماڵ نییە، هەربۆیە کورسییەک رادەکیشێتە بەردەم بەفرگرەکەی نێو مەتبەخەکەو هەندێک شیر دەهێنێتە دەرەوە.

دوای ئەوەی شیرەکە دێنێتە دەرەوە، دەیکاتە کوپێکەوەو دەیکات بە دەمی باوکیەوە، بەو هۆیەوە باری تەندروستی باوکی ئاسایی دەبێتەوە.

لەو کاتەی حاڵەتەکە روودەدات دایکی ئەو منداڵە زیاتر لە کاتژمێرێک بووە ماڵی جێهێشتووە، بەڵام جۆرجی تەمەن سێ ساڵان بەهۆی وریایی و زیرەکی خۆیەوە باوکی لە مردن رزگار دەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرێ ژنه‌كا هيندى کرما دروست دکت

Lalish Duhok

فرۆكه‌كێ ل 2018 ده‌ست ب گه‌شتا خوه‌ كر و ل 2017 گه‌هشت!

Lalish Duhok

شه‌رێ ناڤبه‌را دوو مه‌ترسیدارترین مارێن جیهانێ چاوان داوى هات 

Lalish Duhok