شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا دارایی بریاره‌كێ ئاراستەی وەزارەت و فەرمانگەهان دكت

وەزارەتا دارایی بریاره‌كێ ئاراستەی وەزارەت و فەرمانگەهان دكت

باسنيوز:

بۆ رایی كردنی مامەڵەی هاووڵاتییان وەزارەتی دارایی ئاگادارییەك ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان دەکات.

بە پێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی كوردستان كە تایبەتە بە گشتاندنی دارایی ژمارە 1ی ساڵی 2019، كۆپیەكیش لە نووسراوەکە بە (باسنیوز) گەیشتووە تێیدا ئاماژە بەوەكراوە كە بە مەبەستی كارئاسانی و راپەڕاندنی نوسراوەكان و كەمكردنەوەی رۆتین و بەدواداچوونی فەرمانبەران (مراجع) بۆ وەزارەتی دارایی دەبێت هەر وەزارەتێك چەند نوێنەرێكی تایبەتی هەبێت بۆ بەدواداچوونی نوسراوەكانیان.

وەزارەتی دارایی جەختیشی كردووەتەوە، دەبێت وەزارەتەكان لەم بوارانە نوێنەریان هەبێت، “نوێنەری كارگێڕی بۆ كاروباری كارگێڕی و میلاكات و نوێنەری ژمێریاری بۆ كاروباری ژمێریاری، نوێنەركان دەبێت باجی تایبەتیان هەبێت بە نوسراو دارایی لێ ئاگادار بكەنەوە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو نابێت نوسراوەكان بدرێـنە دەستی (مراجع) و فەرمانبەران، دووپاتیش كراوەتەوە، ئەگەر ئەو خاڵانە رەچاو نەكرێن ئەوە دارایی خۆی بە بەرپرسیار نازانێت لە جێبەجێنەكردنی نوسراوەكان یان دواكەوتنيان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگه‌هێ لالش جەژنا چلێ زڤستانێ ل چینا فەقیران پیرۆز دکەت

karwanhaji

ژوورا بازرگانى و پیشه‌سازى یا هه‌ولێرێ داخوازا بایكۆتكرنا به‌رهه‌م و كه‌لوپه‌لێن ئیرانى دكه‌ت

Lalish Duhok

سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ سەره‌دانا چەند وه‌لاتێن ئەورۆپا دکت

Lalish Duhok