شبكة لالش الاعلامية

روخسارێ ماسییەكى هه‌ڤ شێوێ روخسارێ مرۆڤى يە

روخسارێ ماسییەكى هه‌ڤ شێوێ روخسارێ مرۆڤى يە
خەندان-

لە گوندێكی وڵاتی چین، گەشتیاران دیمەنێكیان تۆماركردوە، تێیدا ماسییەك دەردەكەوێت كە روخساری هاوشێوەی روخساری مرۆڤە.

گەشتیارانی گوندی میاۆ لە وڵاتی چین، گرتە ڤیدیۆییەكیان تۆماركردوە، تێیدا لە یەكێك لە روبارەكاندا ماسییەك بەدی دەكرێت، كە وا هاوشێوەی مرۆڤ لوت و چاوی دەردەكەوێت، ئەوەش بوەتە جێی سەرسورمانی گەشتیارەكان.

گەشتیارەكان دواتر ئەو گرتە ڤیدیۆییەیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ویبۆ بڵاوكردوەتەوە، كە یەكێكە لە بڵاوترین ئامڕازی پەیوەندی لە وڵاتی چین، بەوشێوەیە بوەتە جێی سەرنجی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیە جیهانیەكانیش.

ساڵی 2010، پیاوێكی بریتانی رایگەیاند، پاش پێنج مانگ لە كڕینی ماسییەكی ئاسایی، تێبینی ئەوەی كردوە روخساری ماسیەكە بەرەو لێكچونی لە روخساری مرۆڤ دەگۆڕێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دادگه‌ه بریارێ ده‌رباره‌ی چاره‌نڤيسێ شاهجوانا تێنس ده‌ردكت

Lalish Duhok

پشتى سێ سالان دزانت نەخۆشیا شێرپەنجێ ھەیە

Lalish Duhok

بەلجیکا؛ زارۆكه‌كى ٨سالى ل زانکۆيێ هاته‌ وەرگرتن 

Lalish Duhok