شبكة لالش الاعلامية

عێراقێ دان ب پێنج زانکۆيێن دی يێن هەرێما کوردستانێ كر

عێراقێ دان ب پێنج زانکۆيێن دی يێن هەرێما کوردستانێ كر
رووداو – بەغدا

حکومەتی عێراق بەفەرمی دانی بە پێنج زانکۆی دیکەی حکومیی هەرێمی کوردستاندا نا و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا دان بە چوار زانکۆی دیکەشدا بنێت.

عەبدولڕەحمان سپینداری، ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “بە هەوڵی من و هەریەک لە تەها محەممەد و محەممەد شاکر لە لیژنەی خوێندنی باڵا، حكومەتی عێراق دانی نا بە پێنج زانکۆی دیکەی هەرێمی کوردستاندا”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمڕۆ چوارشەممە (15-1-2020) بە فەرمی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دان بە هەریەکە لە زانکۆکانی راپەڕین، زاخۆ، سۆران، هەڵەبجە و کوردستاندا نراوە.

عەبدولڕەحمان سپینداری ئەوەشی خستەڕوو، زیاتر لە ساڵێکە کار بۆ ئەوە دەکەن کە حکومەتی عێراق دان بە نۆ زانکۆ لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بنێت کە سەرجەم ئەو نۆ زانکۆیە، زانکۆی حکومین.

ئەندامەکەی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەو چوار زانکۆیە کە هێشتا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دانیان پێدا نەنراوە گوتی، هەریەکە لە زانکۆکانی گەرمیان، پۆلەتەکنیکی هەولێر، پۆلەتەکنیکی دهۆک و پۆلەتەکنیکی سلێمانی دانیان پێدا نەنراوە؛ لەبارەی هۆکارەکانی دانپێدانەنان بەو چوار زانکۆیەش ئاماژەی بەوە کرد، دانپێدانانیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لەسەر کات وەستاوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دان بەو زانکۆیانەشدا دەنرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

به‌رپرسێن راگه‌هاندنا تایی و نڤیسینگه‌هێن بنگه‌هێ لالش به‌شداری خۆله‌كا سۆشیال میدیایێ بوون

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا په‌روه‌ردێ ده‌رباره‌ی رۆژا جلكێن كوردی ئاگه‌هدارییه‌ك به‌لاڤكر 

Lalish Duhok

بارزانی:گرنگترین کارێ ھەرێما کوردستانێ شەڕێ داعشێ یه‌

Lalish Duhok