لژنه‌يا ده‌ستپاکی ل په‌رله‌مانى: به هه‌ده‌ردانا دراڤه‌كێ زۆر ل هه‌له‌بجه و سلێمانيێ هه‌یه
باسنيوز:
جێگری سه‌رۆکی لێژنه‌ی ده‌ستپاکی لە په‌رله‌مانی کوردستان رایدەگەیەنێت، به‌هه‌ده‌ردانی زۆری پاره لە هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی هه‌یه.
سه‌عید هه‌رکی، جێگری سه‌رۆکی لێژنه‌ی ده‌ستپاکی لە په‌رله‌مانی کوردستان، بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: سه‌رۆکی دیوانی چاودێریی داراییان بانگهێشتی پەرلەمان کردووه، ”ئێمە توێژینەوەیەکی وردمان له‌سه‌ر راپۆرتی ئه‌وان کردووه که له‌سه‌ر که‌رتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی بڵاویان کردوه‌ته‌وه“.
سەعید هەرکی هەروەها رایگەیاند: شاندێکی لێژنەکەیان سەردانی هه‌ڵه‌بجه کردووە و دیوانی چاودێریی دارایی راسپێردراوهتەوە که ”لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وردتر له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ردان له که‌رتی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه ئامادە بکەن و دواتر راپۆرتێک بده‌نه ئێمه“.
جێگری سه‌رۆکی لێژنه‌ی ده‌ستپاکی لە په‌رله‌مانی کوردستان جەختی لەوە کردەوە، ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی له راپۆرتی دیوانی چاودێری هه‌یه پشتڕاست بوونه‌وه، ”دوو رێکار ده‌گیرێنه‌به‌ر، ریکاری یەکەم به‌پێی یاسای دیوانی چاودێریی دارایی ئه‌و که‌یسه ده‌برێته دادگا و رێکاری دووه‌م کەیسەکە ده‌درێته ئێمه و ئێمه‌ش ده‌یده‌ینه ده‌سته‌ی ده‌سپاکی“.
سەعید هەرکی راشیگەیاند: ”بهههدەردانێکی زۆری پاره“ له بودجه‌ی گشتی له که‌رتی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی هه‌یه و له‌گه‌ڵ یه‌کلابوونه‌وه‌ی که‌یسه‌کان، ده‌برێنه دادگا و دەدرێنە داواکاری گشتی“.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
