شبكة لالش الاعلامية

د. جووتیار عادل: هنارتنا 200 ملیار دیناران دێ يا بەردەوام بت

د. جووتیار عادل: هنارتنا 200 ملیار دیناران دێ يا بەردەوام بت

باسنيوز:
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە ناردنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/2/2022، د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند: “ناردنی 200 ملیار دینارەکە بەردەوام دەبێت و هەندێک جار گرفتی کارگێری و ژمێریاری دێتە پێشەوە کە ئەمەش لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوورە لەسەر ئەوەی کە پشکی هەرێمی کوردستان ئەوەی لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021دا هاتووە، بنێردرێت”.

ئەوەشی خستە روو: “هەفتەی داهاتوو شاندێکی چاودێری دارایی عێراق سەدانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەپێناو سەروەری یاساش حکوومەتی هەرێم ئامادەیە هەموو هاوکارییەکی چاودێری دارایی فیدڕاڵ بکات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رۆژا نه‌ورۆزێ بارانه‌

Lalish Duhok

دابەشکرنا مووچێ هه‌يڤا12 دەست پێ دكت

Lalish Duhok

كوژمێ دوو ملیار دینارا بۆ موچێ پاسه‌وانێن وه‌زاره‌تا ناڤخۆ هاته‌ زێده‌كرن

Lalish Duhok