شبكة لالش الاعلامية

ئيرۆ 31مین ساڵیادا ڕاپەڕینا گەلێ کوردستانێ يه‌ دژی ڕژێما گۆڕ ب گۆڕ 

ئيرۆ 31مین ساڵیادا ڕاپەڕینا گەلێ کوردستانێ يه‌ دژی ڕژێما گۆڕ ب گۆڕ 

باسنيوز:

لە ڕۆژی 5/3/1991 یەكەمین كڵپەی ڕاپەڕین دژی دامودەزگاكانی ڕژێمی ڕووخاوی بەعسی عێراق لە شاری ڕانیەوە دەستی پێ‌ كرد کە دواتر بە دەروازەی ڕاپەڕین ناسرا.

لەو ڕۆژەدا جەماوەری خەڵکی ڕانیە بە پشتیوانیی هیزی پێشمەرگەی كوردستان شاری ڕانیە و دەوروبەرییان ڕزگار كرد و تەواوی دامودەزگا و مۆڵگە و سەربازگەكانی ڕژێمی بەعسیان لەناو برد و لەوێوە هەڵمەتی جەماوەر و پێشمەرگە شار و شارۆچكە و ناوچەكانی تری باشووری كوردستانی گرتەوە، بۆیە ڕاپەڕینی ئاداری 1991 بە یەكێك لە لاپەڕە گرنگەکانی مێژووی نەتەوەی كورد لە كۆتایی سەدەی بیستەمدا دادەنرێت.

ڕاپەڕین 5ی ئاداری 1991 لە شاری ڕانیەوە دەستی پێ کرد و لە 21 ئاداری هەمان ساڵدا پاش ئازادکردنی کەرکووک کۆتایی ھات کە بەو شێوەیە دامودەزگاکانی ڕژێمی بەعس لە باشووری کوردستان کرانە دەرەوە و سەرجەم ھێز و سەربازەکانیان ڕاونران.

چەند ڕۆژێک پاش ڕاپەڕین، ڕژێمی بەعسی عێراق بە سووپایەکی زۆرەوە ھێرشی کردەوە سەر کوردستان و کۆڕەوی خەڵکی کوردستان دەستی پێ کرد، کە تێیدا خەڵکی کوردستان بەرەو سنووری وڵاتانی دەوروبەر ئاوارە بوون.

دەنگدانەوەی كۆڕەوەكەی گەلی کورد لە باشووری کوردستان لە ناوەندە جیهانییەكاندا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی هێنایە دەنگ و لە مانگی نیسانی هەمان ساڵدا بڕیاری 866ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەرچوو و ناوچەی دژەفڕین لە ئاسمانی باشووری کوردستان ڕاگەیەندرا كە بە هێڵی 36 ناسرا و ئەمەش ڕۆڵی لە كشانەوەی هێزەكانی حكوومەتی عێراق و گەڕانەوەی خەڵك و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەبوو، سەرەنجام لە 19/5/1992دا بۆ یەكەم جار هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە چوو کە بە دەستكەوتێكی گرنگی نەتەوەی کورد و پێکهاتنی هەرێمی كوردستان ئەژمار دەكرێت، چونكە لە مێژوودا بۆ یەكەم جار كورد بوو بە خاوەنی پەرلەمان و حكوومەتی خۆی کە ئێستا توانیویەتی لە ڕووی دیپلۆماسییەوە پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان فرەوان بكات و مافەكانی كورد بە ناوەندە سیاسییەكانی جیهان بگەیەنێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

32 سال لسه‌ر وه‌غه‌را ئيدريس بارزانى ده‌ربازبوون

Lalish Duhok

مەسروور بارزانی: یاسايا چاکسازيێ بۆ پاراستنا مافێ مووچەخۆرێن شايستەیە

Lalish Duhok

به‌ره‌یێ توركومانی: دڤێت سنۆره‌ك بۆ كریارێن په‌كه‌كێ ل كه‌ركووكێ بهێته‌ دانان

Lalish Duhok